ژانی ئەوین

 

‌کە پاییزم زەرد و تەم بێ

‌ئاسمانیشم هەر بارانە

‌خەونێک نیە بۆ ئارامی

‌چاوی نیگای هەر گریانە

‌.....    .....

‌کوا خۆزگەیەک بەتاسەوە

‌لەگەڵ هەناسەی پەشێوم

‌لە ڕوانینی ئەم حەزانە

‌غەرقی ژانی لێوان لێوم

‌.....    .....

‌ناخم ئاهی پاییزێکە

‌ووشکەڵاتووی بێ ئاواتە

‌لە پەنجەرەی ئەوینتەوە

‌خۆشەوویستیم بێ ووڵاتە

‌.....    .....

‌ئەو فرمێسکەی بۆتۆی ڕوانی

‌بەژانەوە هاتۆتە بوون

‌ئێستاش وەکو ئەفسانەیە

‌لە کەناری خەمی زەبوون

‌.....    .....

‌ناسۆری یەک ئەمدوێنێ

‌بەختی ئەوینی بێ نوورە

‌خۆم ئەزانم خۆشەوویستیم؛

‌هێندەی زەوی و ئاسمان دوورە

‌.....    .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved