ووڵاتی ده‌رد

 

له‌م ووڵاتی عه‌شق و ده‌رده‌

غه‌مێ لەناو ڕوحم دایە

دەمێ ئاوێزانی جەنگە و

دەمێ چرام لەگەڵ بایە

....    ...   ...   ....

لەچوار پارچەی لاشەمەوە

خوێن لێدێ بەخوڕ بەتاو

دوژمنانمان لێنا گەڕێن

بە متمانە هەڵبێنین چاو

...   ...   ...   ...

لێناگەڕێن بەئازادی..؟

ڕوحی ئەوینمان باڵ بگرێ

باڵی ئەو مەلە ئەوکێنن ؟؟

کە هیوای بێ جارێ بفڕێ

...   ...   ...   ...

لەڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا

مرۆڤ وەک مۆم ئەتوێتەوە

لە باکوور  تا چیای با شوور

جارێکی تر ئەڕوئتەوە

...   ...   ...   ...

...   ...   ...    ...

مه‌مله‌که‌تی کوردی داماو

هه‌ر ڕێبوار و کۆڵ به‌ کۆڵه‌

ده‌مێ ئاواره‌ی کوێستان و

ده‌مێ خه‌می خاک و خۆڵه‌

....   ...   ...   ...

نیگای چاوی ئه‌م کورده‌مان

هه‌ر له‌ڕێگای به‌یه‌ک بوونه‌

که‌چی ناخ و دڵ و هه‌ستمان

له‌ پاشقولی بۆ ڕۆچونه‌

...   ...   ...   ...

هه‌تا ڕه‌نگی دڵ و گیانمان

نه‌بێته‌وه‌ خۆ به‌یه‌ک ڕه‌نگ

من دڵنیام ده‌ستی ئێمه‌

باڵ ئه‌هاوێ بۆ گیانی جه‌نگ

...   ...   ...   ...

ڕێبوار ئالانی

به‌ریتانیا

۲۵/۰۱/۲۰۱۴

 

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved