نێتی نوێژم

ئه‌ی نوره‌که‌ی ئه‌م دڵه‌ی من

‌وا دووری تۆ گیانم ئه‌خوا

نوێتی نوێژم بۆ لای تۆیه‌

له‌ناخه‌وه‌ ڕووم کرده‌ خوا

.....     .....     .....

من ئێستاکه‌ش له‌ نیگاتا  ؟

مه‌له‌ ئه‌که‌م به‌ شه‌یدایی

زۆر ئاسته‌مه‌ ئه‌م ژیانه‌

له‌گه‌ڵ ژانێکی ته‌نیایی

.....     .....     .....

مه‌مده‌ له‌ خاچ بێ تاوانم

ڕوحم فرمێسکێکی سووره‌

هیوایه‌کم پێ ببه‌خشه‌ ؟

قه‌یناکه‌ گه‌ر بڵێی دووره‌

....     .....     .....

من ساباتی خۆم و شیعرم

له‌ ده‌روازه‌ی  ڕێگاتایه‌

ڕه‌هێڵه‌یه‌ک ئاوێزانمه‌

وه‌ک سه‌رابی ته‌مه‌ن وایه‌

.....     .....     .....

ڕێبوار ئالانی

به‌ریتانیا

۲۰۱۴

 

 

 

 

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved