مشتێ گه ڵا

ئه‌ی پاييزی مشتێ گه‌ڵا

سه‌فه‌رێکی وه‌كو سه‌راب

پێکه‌ خه‌ستی نهێنی تۆ

ده‌خۆمه‌وه‌ ، وه‌کو شه‌راب

...... ......

ڕازی ئةشقت خةياڵێکه‌

له‌ ئه‌ندێشه‌ی باخی ئه‌وین

ڕوخسارت وه‌ك پرسه‌یه‌كه‌

بۆ مه‌رامی چرۆی وةرین

...... ......

هه‌ڵوه‌رینی باخی پاييز

له‌سه‌رچۆپی ڕه‌شه‌بايه‌

ده‌بم به‌خشه‌ به‌ ئه‌و ڕوحه‌ی

وا له‌ ناخی نێو گه‌ڵايه‌

...... ......

سه‌مایه‌كی خۆشم به‌رێ ؟

نه‌ك شه‌وێکی پاييزی لار

گۆرانيه‌كی گه‌نجی ئه‌ڵێم

بۆ باخێکی بێ گه‌ڵا و دار

...... ......

من له‌بیرمه‌ كه‌ تۆم ناسی

له‌ پاييزی ئه‌نگوسته‌چاو

زریان گه‌ڵا و ماڵی بردین

ئێستاش وونین بۆ يه‌ك پێناو

......      ......      .....

رێبوار ئالانى

بةريتانيا

٢٠١٤

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved