من و پاییز

‌من و گریان و پاییزی

‌جەستەیەکین پڕ لە بریان

‌ئێوارانی دەمە و مەغریب

‌تێکەڵ ئەبین چاو بە گریان

‌......      ......

‌یاد و یادگاری و کزەی با ،

‌ئەدەن لە ناخی دڵ و چاو

‌کانیاوێکی بیرەوەری ؛؛؛

‌دەخوڵقێنێ مۆسیقای خاو

‌......      ......

‌بارانێکی ڕەنگی گەڕۆک

‌بەسەر عومرا ئەبارێنن

‌کپ و بێدەنگ لەپەنجەرە

‌تارماییەک ، دەخوڵقێنن

‌......      ......

‌ڕوخسارم زەردی پاییزی

‌چاوی لە ڕوحی بەهارە

‌کوچەی ئەم شەوە بێ نازە

‌سەرگەردانی پڕ ئازارە

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved