ماڵئاوایی ژوان

‌وەک پاییز تاسەی دیدارم تەمە

‌هەنگاوم حەزی لانەی گەڵایە

‌باڵندەکانی مەغریبی چاوم

‌جەستەی ماندوویان وا لە ڕێگایە

‌......      ......

‌خەمێک مەینەتی داوە بەلاشەم

‌درەختی عومرم بۆ ئەسوتێنێ

‌وەرزی هەناسەی بەهاری ژیان

‌لە شەرما خەندەی خۆی ئەوەرێنێ

‌......      ......

‌بێ دەنگیم لەگەڵ گەڵا ڕێزاندا

‌بۆتە فرمێسکی مناڵی زریان

‌ماڵئاوایشم لە چاوی ئەودا

‌والە ئێوارەی باخی بێ ژوان

‌.....      ......

‌کۆچەری سۆزی ڕێگای ئەوینم

‌ئاهی عەشق وا لە زار و شینە

‌ئەم وەرزی حەزی باخی بەهارەم

‌هاودەمی مەرگی لە هەڵوەرینە

‌......      ......

‌کەشتی شەپۆلی بارانی هیوام

‌لە ناو باوەشی دەریای شێواوە

‌چرام خامۆش بوو ، بە پاییزی ڕووت

‌عەشقی بێ گەردم هەوری جێماوە

‌......      ......

‌عەشقێکی جێژوان وەک باخی وەریو

‌ڕێژنەی خامۆشی دا لە دوو چاوم

‌مەستانە شەیدای خونچەی ئەوین بووم

‌لە شەقامی ئەو بێ هودە ماوم

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌سلێمانی

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved