ماڵئاوایی چی ؟؟

‌ماڵئاوایی چیملێ ئەکەی ؟؟

‌کە من جەرگم هەمووی ژانە

‌تۆ سەرنجی چاومت نەدا

‌کەسەرتاپای لە گریانە؟؟؟

‌.....      .......

‌ئەو چاوە شینە ئەفسونەت

‌زۆر شەوانێ گریاندوومی

‌لەگەڵ هەنسکی بێزاری

‌بە ناچاری خەواندوومی

‌......      ......

‌نۆتەی گۆرانی ناشادیم

‌ئاوازێکی دوور ئەخوێنن

‌لەگەڵ دڵی پاییزیما

‌لە ئاوێتەی گری و خوێنن

‌......      ......

‌من زۆر گریام بۆم دووری یە

‌تۆ پێکەنین وا لە ڕووتا

‌شەرمەزاری ئەو فرمێسکەم

‌بە ئاخەوە بۆ تۆ سووتا

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا/سلێمانی

‌٢٠١٣

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved