سوپای پاسداران، لە‌هێزێكی سەربازییەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو دە‌سەڵاتێك راپۆرتی شیكاری
رۆژنامه‌ی ده‌ستوور - هیوای سه‌لیمی
: رووداوه سیاسییه‌كانی 1979ی ئێران‌و هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، وه‌رزێكی نوێی گۆڕانكاری گه‌وره له‌پێكهاته‌ی هێز‌و سیاسه‌تی له‌ئێراندا خوڵقاند‌و سوپای پاسداران وه‌ك نمونه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م گۆڕانكارییانه له‌دایكبوو.
سوپای پاسداران له‌پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری سیستمی سیاسیی ئێران، به‌مه‌زنترین هێزی سه‌ربازی‌و چه‌كداری ئێران گۆڕدرا، ئێستا‌و له‌ره‌وتی چالاكییه‌كانی سوپای پاسداران‌دا سه‌رجه‌می بواره سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه مۆنۆپۆل كراوه‌و ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌ره‌كیترین وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، وزه‌ی مرۆیی پێشووتری سوپای پاسدارانی ئێران بوون، به‌جۆرێك له‌ژێر چاودێری ئه‌م هێزه‌دا سیاسه‌تی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی ئێران راده‌په‌ڕێنن.
له‌كێشمه‌كێش‌و ململانێی نێوان ئێران‌و ئه‌مریكا، سوپای پاسداران‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م هێزه وه‌ك یه‌كه‌مین به‌رده‌نگی ئابڵوقه‌كانی ئێران دیاریكراوه‌و ئه‌مریكا‌و وڵاتانی رۆژئاوایی له‌وبڕوایه‌دان كه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی هێز له‌ئێراندا سوپای پاسدارانه.
پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی سوپای پاسدران
له‌دوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌ئێران‌و هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، ئه‌رته‌شی پێشووتری ئێران هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه، به‌ڵام به‌شێكی به‌رچاو له‌فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌ش له‌رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی حكومه‌تی ئێران یان له‌سێداره‌دران یان له‌ئێران رایانكرد.
ئه‌رته‌شی ئێران هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه، به‌ڵام توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رته‌ش لاوازكرا‌و تێكشا‌و له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌رته‌ش جێگه‌ی بڕوای ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی نه‌بوو، هه‌ر بۆیه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان له‌ئه‌رته‌ش، هێزێكی نوێی چه‌كدار به‌ناوی سوپای پاسداران له‌دایكبوو.
پێشئه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنی فه‌رمی سوپای پاسداران‌و له‌رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی كاتی ئێران كه‌وته هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی هێزێكی چه‌كدار به‌ناوی (گاردی میللی)و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته "حه‌سه‌نی لاهوتی" بڕیارێكی له‌ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی وه‌رگرت، به‌پێشنیاری "موحمه‌دی ته‌وسولی" ناوی سوپای پاسداران هه‌ڵبژێردرا‌و به‌فه‌رمانی خومه‌ینی چاودێریكردنی ئه‌م هێزه چه‌كداره راده‌ستی ده‌وڵه‌تی كاتی كرا.
په‌یڕه‌وی ناوخۆیی ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن كه‌سانێكی وه‌ك "حه‌سه‌نی لاهوتی"، "موحسینی سازگارا"و چه‌ند كه‌سێكی دیكه داڕێژرا‌و چالاكییه‌كانی ئه‌م هێزه ده‌ستیپێكرد، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌م هێزه چه‌كداره، سێ هێزیتر به‌ناوه‌كانی گاردی شۆڕش، پاسا‌و هێزه چه‌كداره‌كانی رێكخراوی موجاهیدینی شۆڕشی ئیسلامی بۆ پارێزگاریكردن له‌ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئێران دامه‌زران.
چه‌ند مانگ دواتر له‌سه‌رده‌ستی ره‌فسه‌نجانی سه‌رجه‌می ئه‌م هێزانه تێكه‌ڵكران‌و یه‌ك ساڵ دواتریش به‌بڕیاری ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی سه‌ربه‌خۆبوونی سوپای پاسداران له‌ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌ندرا‌و سوپای پاسداران كه‌وته ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی ئیسلامی‌و به‌شێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی رابه‌ری ده‌كرا، دواتر سوپای پاسداران وه‌ك هێزێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌خسی وه‌لی فه‌قیه كه بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له‌سیستمی سیاسیی ئێرانه‌و "موحسینی ره‌زایی" وه‌ك یه‌كه‌مین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له‌دوای رۆڵی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینییه‌وه هه‌ڵبژێردرا.
جه‌نگی ئێران ـ عێراق‌و فراوانبوونه‌وه‌ی مه‌یدانه‌كانی چالاكی سوپای پاسداران زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی سوپای پاسداران له‌مانگه‌كانی سه‌ره‌تای گرتنه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بوو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێز‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری شۆڕشی ئیسلامی له‌ناوخۆی ئێران بوو، سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی باشووری ئێران، هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی كوردستان‌و سه‌ركوتكردنی هه‌ر ده‌نگێكی نه‌یار‌و بیرجیاواز ئه‌ركه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی پێكده‌هێنا.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق له‌ساڵی١٩٨٠دا، سوپای پاسدران به‌شێوه‌ی پارتیزانی به‌فه‌رمانده‌یی"موسته‌فای چه‌مران"و هاوشانی ئه‌رته‌شی ئێران به‌شێكی به‌رچاو له‌چالاكییه‌كانی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ گواسته‌وه.
له‌پرۆسه‌ی كرده‌گه‌رایانه‌ی سوپای پاسداران له‌مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ، ئه‌م هێزه فۆرمی سوپایه‌كی سه‌ربازی كلاسیكی به‌خۆیه‌وه گرت‌و دواتر به‌سه‌ر چه‌ندین هێزی وه‌ك ستادی هاوبه‌شی سوپای پاسداران، هێزی زه‌مینی، ئاسمانی، ده‌ریایی، رێكخراوی به‌سیج‌و هێزی قودس دابه‌شكرا، هه‌ریه‌ك له‌م هێزانه له‌چوارچێوه‌ی سوپای پاسداران‌و بۆ كاری جیاجیا رێكخران‌و چه‌ندین پێكهاته‌ی دیكه‌ی وه‌ك ده‌زگای هه‌واڵگری‌و زانیاری بۆ زیاد كرا.
سوپای پاسدارانی ئێران‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كوردییه‌كان
دوای راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، خه‌ڵكی كوردستان‌و هێزه سیاسییه‌كانی كۆنتڕۆڵی كوردستانیان به‌ده‌سته‌وه گرت، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا دامه‌زراوه مه‌ده‌نی‌و رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان سه‌ریان به‌رزكرده‌وه‌و خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه‌وتنه پیاده‌كردنی دیموكراسی له‌و هه‌رێمه.
له‌دوای شكستی یه‌كه‌مین هێرشه‌كانی حكومه‌تی تازه به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتووی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، دانووستان‌و دیالۆگ له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌ستیپێكرد.
كۆماری ئیسلامی ملكه‌چی هیچ یه‌ك له‌خواسته‌كانی خه‌ڵكی كورد نه‌بوو له‌م دانیشتنانه ته‌نیا وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ حه‌سانه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی هێز كه‌ڵكی وه‌رگرت‌و چه‌ند مانگ دواتر سوپای پاسدارانی ئێران به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستپێكرد.
سوپای پاسداران به‌هاریكاری ئه‌رته‌ش‌و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه، سه‌رجه‌می شار‌و ناوچه‌كانی كوردستانی داگیركرد‌و له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م هێزه چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی "قارنێ‌و قه‌ڵاتان" ئه‌نجامدرا.
تاچه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ژێر هه‌ژموونی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق‌و به‌هۆی به‌رگریكردن له‌وڵات له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای عێراق، سوپای پاسداران هێزێكی تاڕادایه‌ك خۆشه‌ویست له‌ناوچه غه‌یره كوردنشینه‌كان بووه، به‌ڵام به‌هۆی تووندوتیژییه‌كانی سوپای پاسداران له‌كوردستان، ئه‌م هێزه وه‌ك هێزێكی سه‌ركوتكه‌ر‌و بێ به‌زه‌یی له‌كوردستان پێناسه‌كراوه‌و سه‌رجه‌می مێژووی سوپای پاسداران له‌كوردستان پڕه له‌بیره‌وه‌ری تاڵ‌و كاولكاری‌و سه‌ركوت.
چالاكییه‌كانی هێزی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسداران
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژییه‌ك دامه‌زرا‌و سوپای پاسداران وه‌ك پارێزه‌ری شۆڕشی ئیسلامی، له‌ئاڕاسته‌ی ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چالاكی ده‌كات. یه‌كێك له‌خاڵه ستراتیژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان بووه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م ئه‌ركه كه‌وته سه‌رشانی سوپای پاسداران.
هێزی قودس یه‌كێك له‌باڵه‌كانی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانه‌و مه‌یدانی چالاكییه‌كانی ئه‌م هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێرانه.
هێزی قودس له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران ـ عێراق دا دامه‌زرا‌و راپۆرت‌و زانیاری زۆر سه‌باره‌ت به‌چالاكییه‌كانی هێزی قودس له‌ئاڕاسته‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌ستدایه.
موحسینی ره‌زایی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران ـ عێراق له‌بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ری سنووری سوپای پاسداران باس له‌راهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی هێزه‌كانی شیعه‌ی باشووری عێراق ده‌كات‌و چوَنییه‌تی شكڵگرتنی سوپای به‌دری سه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نی باڵای عێراق له‌سه‌رده‌ستی سوپای پاسداران به‌وردی ئاشكراده‌كات.
دكتۆر فه‌ریبورزی سارمی لێكۆڵه‌ری سیاسی ـ سه‌ربازی‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنه‌وه ستراتیژییه‌كانی عیسا له‌واشنتۆن، هێزی قودسی سوپای پاسداران به‌هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات‌و زانیارییه‌كی به‌رفراوانی له‌چالاكییه‌كانی ئه‌م هێزه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا له‌به‌رده‌ستدایه.
دكتۆر سارمی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌ستوور تیشك ده‌خاته سه‌ر چالاكییه‌كانی ئه‌م هێزه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێزی قودس له‌فازی یه‌كه‌می شه‌ڕی ئێران-عێراق دا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چالاكی له‌پشت هێزه‌كانی دوژمنی ئه‌و سه‌رده‌مه پێكهات.
سارمی ده‌ڵێت "ئه‌م هێزه راسته سه‌ر به‌سوپای پاسدارانه، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه به‌رابه‌ره".
به‌ڕای ئه‌و لێكۆڵه‌ره سیاسییه، جوگرافیای هه‌ڵسووڕانی ئه‌و هێزه ته‌نیا وڵاتانی دراوسێی ئێران‌و وڵاتانی كه‌نداو نییه، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌می وڵاتانی جیهان‌و به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا‌و ئه‌فه‌ریقا‌و ئه‌مریكا چالاكی ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی "قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ‌و به‌سه‌رمایه‌كی مه‌زن خه‌ریكی رێكخستنی شانه نهێنییه‌كانی ئه‌م هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێرانه‌و بێگومان ئه‌م هێزه له‌داهاتوودا ده‌توانێ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروستبكات."
قۆناغی دوای كۆتایی جه‌نگی ئێران ـ عێراق
له‌دوای كۆتایی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق، سوپای پاسداران به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك‌و به‌ره‌زامه‌ندی رابه‌ری ئێران به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی له‌بواره ئابووری‌و سیاسییه‌كانی ده‌ستپێكرد‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌م به‌شداریكردنه ره‌وتێكی خێراتری به‌خۆیه‌وه بینی.
ته‌نانه‌ت به‌شێكی به‌رچاو له‌وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌فه‌رمانده‌و به‌رپرسه پێشووه‌كانی سوپای پاسداران هه‌ڵبژێردرا‌و قۆناغێكی نوێ له‌چالاكی‌و هه‌ڵسووڕانی سوپای پاسداران ده‌ستیپێكرد‌و تائێستا درێژه‌ی هه‌یه.
بابه‌ك داد رۆژنامه‌وان‌و چاودێری سیاسی ناسراوی ئێرانی نیشته‌جێ له‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، چالاكییه‌كانی سوپای پاسداران به‌سه‌ر دوو قۆناغی سه‌رده‌می شه‌ڕی 8ساڵه‌ی ئێران –عێراق‌و دوای شه‌ڕ دابه‌شده‌كات.
بابك داد به‌رۆژنامه‌ی ده‌ستووری وت "له‌شۆڕشی ساڵی 79دا گاردی تایبه‌تی موحه‌مه‌د ره‌زا شا، ناسراو به "گاردی جاویدان"، به‌ڕێوبه‌ر‌و به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی له‌سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ بوو".
داد ده‌ڵێت "له‌دوای شۆڕش وابڕیاربوو كه به‌رپرسیارییه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی ده‌ره‌كی‌و پارێزگاریكردن له‌وڵات له‌ئه‌ستۆی سوپای پاسداران بێ، هه‌ربۆیه زۆر كه‌س خۆی به‌ڕیزه‌كانی ئه‌م هێزه ناساند‌و له‌دوای كۆتایی شه‌ڕ، ئه‌م كه‌سانه له‌سوپای پاسداران هاتنه‌ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سوپای پاسداران ورده‌ورده له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی دووركه‌وته‌وه‌و به‌گرتنه‌ده‌ستی ئابووری‌و سه‌رمایه‌ی به‌هێز‌و له‌ره‌وتێكی 20 ساڵه‌دا به‌گاردی تایبه‌تی‌و له‌راستیدا به‌گاردی جاویدانی خامنه‌یی گۆڕدران.
ئه‌و وتی "سه‌رجه‌می تاوانه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ئێران له‌ئه‌ستۆی ئه‌م هێزه‌یه‌و به‌درێژه‌دانی ئه‌م رێچكه‌یه، هیچ كات خه‌ڵكی ئێران لێیان خۆش نابن"
له‌دوای شه‌ڕ، سوپای پاسداران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو ده‌ستیدایه سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌رجه‌می به‌شه ئابوورییه‌كان‌و ئێستا كۆڵه‌كه‌ی ئابووری ئێران له‌سه‌رمایه‌و داراییه‌كانی سوپای پاسداران پێكهاتووه، میدیا، نه‌وت، غاز، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل‌و ...هتد مه‌یدانی چالاكییه ئابوورییه‌كانی سوپای پاسدارانه‌و ته‌نانه‌ت ساڵی رابردوو به‌شێكی به‌رچاو له‌پشكی كۆمپانیای ته‌له‌فۆن‌و گواستنه‌وه له‌لایه‌ن سوپاوه كڕدرا.
راده‌ی نفوز‌و كاریگه‌ری سوپای پاسداران هاوشانی نفوز‌و كاریگه‌ری رابه‌ری كۆماری ئیسلامی مه‌زنده ده‌كرێت‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ زۆر كه‌س ئه‌گه‌ری كوده‌تای سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه له‌ئێران راگه‌یاند.
پێگه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له‌كۆماری ئیسلامی، هاوشێوه‌ی پێگه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاتانێكی وه‌ك پاكستان‌و توركیا نییه‌و جیاوازی له‌نێوان ئه‌م سیستمانه‌دا هه‌یه.
سوپای پاسدارانی ئێران ره‌وایی‌و مه‌شرووعییه‌تی خۆی له‌چوارچێوه‌ی سیستمێك‌دا پێناسه ده‌كات كه‌كۆڵه‌كه‌و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وه‌لی فه‌قیهه، هه‌ر به‌و هۆكاره‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سوپای پاسداران هێزێكی دیاریكه‌ری له‌ئێراندا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ناچاره خۆی وه‌ك گوێڕایه‌ڵی بڕیاره‌كانی رابه‌ر نیشانبدات.
گومانێك له‌رۆڵی سوپای پاسدارن له‌پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات‌و هێزی كۆماری ئیسلامی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه چه‌شنی په‌یوه‌ندی نێوان سوپای پاسداران‌و رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌گه‌رچی به‌پێی یاساكانی ئێران، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی بڕیارده‌ری سوپای پاسدارانه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سوپا‌و خامنه‌ییه‌وه سه‌باره‌ت به‌رووداوه سیاسییه‌كان بیستراوه.
ره‌وانیوز
|