ڕاپۆتی ساڵانه: تووندتیژی دژ به ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان كه‌م بۆته‌وه
ساڵی رابردوو 499 حاڵه‌تی كوشتن‌و خۆكوشتنی ئافره‌ت له كوردستان تۆماركراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ساڵی 2009 دا 499 حاڵه‌تی كوشتن‌و خۆكوشتنی ئافره‌تان له پارێزگاكانی هه‌رێم كوردستان تۆماركراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێژه‌كه به به‌راورد به ساڵی 2008 كه‌میكردووه.
ئاری ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، له كۆنگرهیهكهدا كه له هوتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر بهرَێوهچوو، رایگه‌یاند “به پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له ساڵی2009 دا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر 37 حاڵه‌ت و له پارێزگای سلیمانی به گه‌رمیانه‌وه 29حاڵهتو له پارێزگای دهۆكیش 19 حاڵه‌تی كوشتن‌و خۆكوشتنی ئافره‌تان تۆمار كراوه كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته 85 حاڵه‌ت”.
ناوبراو وتیشی “له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له پارێزگای هه‌ولێر 151 ئافره‌ت و له سلێمانی 188 ئافره‌ت و له پارێزگای دهۆك 75 ئافره‌ت خۆیان سووتاندووه، یاخود به قه‌زاو قهردهر سووتاون‌و كۆی سه‌رجه حاڵه‌ته‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ش ده‌گاته 414 حاڵه‌ت”.
ئاری ره‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێژه‌ی كوشتن‌و خۆكوشتنی ئافره‌تان له ماوه‌ی ساڵی 2009 كه 499 حاڵه‌ت بووه، به به‌راورد به ساڵی 2008 كه‌میكردووه.
وتیشی “هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی 2009دا له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان 2658 ئافره‌ت كه به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بووبێت توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه، سكاڵایان له دژی تۆمه‌تباران له ده‌زگای پۆلیس تۆماركردووه‌و زۆربه‌ی كێشه‌كانیش یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه”.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان وتی “له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر 163 ئافره‌ت داڵده دراون كه 152 ئافره‌تیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵ‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كراوه، له سنوری پارێزگای سلێمانیش له كۆی 149 ئافره‌تی داڵده‌دراو 147ئافره‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كراوه، هه‌روه‌ك له پارێزگای دهۆكیش له كۆی 70 حاڵه‌تی داڵده‌دراو، كێشه‌ی 56 یان چاره‌سه‌ر كراوه”.
رونیشیكرده‌وه كه “رێژه‌ی 70% ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووچاری كێشه بوونه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 30 سالاَندا بووه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ساڵی 2007 دامه‌زراوه‌و له ساڵی 2008ه‌وه ده‌ستبه‌كاربووه.
لڤین
|