ڕاگەیێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

 

وەزارەتی پێشمەرگە :ڕەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراقی بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات.

 

دەقی ڕاگەیێندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە :

 

دوای ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکووک و پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لە سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان، وەک دیارە ئەو هێزانە گوێ بەهیچ جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی هێڵی تەماس نادەن و لە جموجۆڵەکانی خۆیان و کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچانە بەردەوامن.

 

ئەم جموجۆڵەی هێزەکانی حەشد و پێداگرییان بۆ پێشڕەوی و ڕێزنەگرتن لە ڕێککەوتنەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە کە نیازێکی خراپیان هەیە و دەیانەوێ کەرامەت و شکۆی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن. بۆیە بۆ هەموو لایەک دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ڕەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراقی بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٤/١٠/٢٠١٧

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved