ڕاگەیەندراوێك لە وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

 

 

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییانی بەلەمە نقومبووەکەی دەریای ئیجەی راگەیاند.

 

دەقی لێدوانەکەی وتەبێژی حوکمەتی هەرێم:

 

ئێوارەی رۆژی هه‌ینی ٢٤/١/٢٠٢٠ کاتژمێر ٨و٤٥ ، تەرمی پێنج لە قوربانیانی  بەلەمی نوقومبووی  دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی سلێمانی.

 

هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لە سەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان بکەن.

 

جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٣/١/٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved