ڕاگەیەندراوێك لەئەنجومەنی ئاسایشەوە

 

ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە سەبارە بە  شەری ئەمرۆی نێوان ‌هێزی پێشمەرگە حەشدی شەعبی .

 دەقی ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان :

کاتژمێر ١٢:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هیزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی سوپای پاسدارانی ئێرانیان دایەوە و لە ئاکامدا ٣ تانک و ٥ هامڤی و ١ باجەری دوژمن تێکشکان.

هیزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیی ئیرانی بە چەکی ئەمریکی وەکو هامڤی و تانکی قورس و ئۆتۆمبیلی باجەری سەربازی بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر  پێشمەرگە. ئەمە پیشێلکردنی ئاشکرای دەستووری عێراقە، کە بە بەکارهینانی هێز چارەسەری کێشە سیاسییەکان دەکات. ئیمە بە توندی ئیدانەی ئەو سنووربەزاندنە سەربازییانەی عێراق دەکەین. کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەبوایە دوو حەفتە لەمەوبەر هەڵسوکەوتە خراپەکانی عێراقی ئیدانە کردبا. ئەمە هەندێک لە ناوچە ئارامەکانی ولاتیشی تیک داوە و زیاتر لە ١٥٠,٠٠٠ کەس ئاوارە بوونە و مەترسیی بۆ ئاسایش دروست کردووە.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved