| ||
|
||
مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی
ره فیق حیلمی له ساڵی 1898دا له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له كه‌ركووك و سلێمانی و ئاماده‌یی له به‌غداو په‌یمانگای ئه‌ندازه‌ی له ئه‌سته‌مبۆڵ ته‌واوكردووه‌و له ساڵی 1920دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و بووه‌ته مامۆستایه‌كی پسپۆڕی ئه‌ندازه‌و بیركاری له‌ماوه‌ی خوێندنی له ئه‌سته‌مبۆڵ فێری زمانی توركی و فه‌ڕه‌نسی بووه جگه له كوردی كه زمانی زگماكی خۆی بووه.
كاتێك شێخ مه‌حموودی حه‌فید بۆ جاری دووه‌م له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1922 كابینه‌یه‌كی تازه‌ی دانا‌و بووبه مه‌لیكی كوردستان، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرده ڕاوێژكاری ڕامیاری خۆی و ئه‌م ناوداره گه‌لێك وتاری ڕامیاری له ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژی كوردستان" زمانی میریی مه‌لیك مه‌حموود نووسی. كاتێك كه میری كوردستانی باشوور به پیلانی به‌ریتانیا و به‌زه‌بری هێزی چه‌كداری له‌ناوبرا، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌و ناوچه‌یه دوور خرایه‌وه‌و كرا به مامۆستای بیركاری، به‌ڵام ده‌ستی له كوردایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت و پتر له‌سه‌ر گه‌یشتنی كورد به مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌وڵیدا بووه یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له ساڵی 1930 و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته‌ی گیرا.
كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیان و لاوانی كوردی هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركووك و كۆیه و كفری ڕێكخراوێكی ڕامیاریان به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی "داركه‌ر" دامه‌زراند و ئامانجیان ڕزگاركردنی كوردستان بوو، به‌ڵام نه‌بووه ئه‌و پارته جه‌ماوه‌رییه تاكو له ساڵی 1939 مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرا به سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه، ناوه‌كه‌یشی له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و كرا به "پارتی هیوا".
به هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی ئه‌م سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه لێهاتووه، زۆر له ئه‌فسه‌ری كورد په‌روه‌ر و كاسبكار و ڕووناكبیر بوونه ئه‌ندامی كارای ئه‌م ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كوردستان تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی وا به هه‌وڵ و هیمه‌تی ئه‌و پارته "مه‌لا مسته‌فای بارزانی"ی ده‌ست به‌سه‌ر له سلێمانییه وه، ده‌رباز كرا بۆ ناو خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌وه‌ێوه‌ش له 1943.07.28 گه‌یشته‌وه ناوچه ی بارزان بۆ خۆكۆكردنه‌وه بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی 1943- 1945ی بارزان.
ئه‌و پارته‌ی هیوا تاكۆتایی ساڵی 1943 و نیوه‌ی یه‌كه‌می 1944 به‌هێزترین كۆمه‌ڵه‌ی ڕامیاری كورد بوو، یارمه‌تیه‌كی باشی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بارزانی دا، له جێی پارتی هیوا دوو ڕێكخراوی ڕامیاری كورد دروستبوون و په‌ره‌یان سه‌ند ئه‌وانیش "پارتی شۆڕش" و "پارتی ڕزگاری" بوون و له 1946.08.16یش له شوێنی هه‌ردوو ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كه "پارتی دیموكراتی كوردستان" دروستبوو، مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی"ش وه‌ك ناودارێكی ڕامیاریی گه‌ور‌ه‌ی كورد مایه‌وه تاكو له 1960.08.04 كۆچی دواییكرد. مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناودارێكی ڕامیاری گه‌وره بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا شاعیر‌و مێژوونووس و وه‌رگێڕو ڕه‌خنه‌گری لێهاتووی وێژه‌ی كوردیش بوو، له‌ماوه‌ی ژیاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی داناوه‌و به چاپی گه‌یاندوون
-1كورد له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا 1920 به زمانی عه‌ره‌بی 2- خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد (له‌فه‌ڕه‌نسیه‌وه) كردوویه‌تی به كوردی -3شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م، له 1941 و به‌رگی دووه‌میش له 1956 دا به‌چاپ گه‌یاند -4یادداشت "كوردستانی ئێراق و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود" 6 به‌رگه و هه‌موویان چاپكراون -5دیوانێكی شیعری به‌ناوی "پاش ته‌مووز"
جگه له‌مانه‌ش به‌ده‌یان وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی له گۆڤاره كوردییه‌كانی وه‌ك گه‌لاوێژ بڵاوكردۆته‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||