پێویستە لە سیستەمی دەسەڵاتدارێتیی هەرێمی کوردستاندا گۆڕانکاری بکرێت

 

 

قوتابخانەی ئابووریی لەندەن

 

بەشی جیهان- پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن هۆشدار دەدات بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئێستا لەنێوان دوو حزبی یەکێتی و پارتی مومکینە ئەم ناوچەیە بەروە داڕمان ببات.

 

لە شیکاریێکدا کە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان نووسیویەتی؛ هۆشداری دەدات هەرچەند کە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ و براکوژی لە هەرێمی کوردستان بە چاو نابینرێت بەڵام بوونی دوو بەڕێوەبەرایەتیی جیاواز لە هەرێمی کوردستان ئەم ناوچەیەی کردۆتە دوو ناوچەی دژبەیەک.

 

ئەو پەیمانگایە شەڕی براکوژی لەنێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات لەساڵانی ١٩٩٠ وەبیر دێنێتەوە و هۆشدار دەدات هێشتا ئەم دوو حزبە بۆ ئیدارەدانی هەرێم پێکەوە هەماهەنگ نین و لە هەندێک پرسی گرینگدا بەتەواوێتیی پێچەوانەی یەکتر دەجووڵن.

 

پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن ئاماژە بەم بابەتە دەدات کە زۆرینەی ناوەندە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان لەدەستی ئەم دوو حزبەدایە و ئەمەش خەساری بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە و دۆخی ئێستا سەرهەڵدانی دوو ئیدارەیی لێدەکەوێتەوە.

 

ئەم ناوەندە زانستییە لە لەندەن ئاماژە بەم بابەتە دەدات کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا دوو سەرکردەی هەڵبژاردووە کە تێڕوانینی جیاوازیان هەیە و بەدوای بەدەست هێنانەوەی هاوسەنگیی هێزن لە بەرانبەر پارتی و ئەمەش گرژییەکان نێوان ئەم دوو حزبە زیاتر دەکاتەوە.

 

پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن بڕوای وایە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە مانەوەی تەنها دوو ڕێگای لەبەردەستدایە:

 ڕێگای یەکەم :

مانەوەی سیستەمی ئێستا و ئیدارەی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی کە تا ئێستا لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا نەبووە.

ڕیگای دووهەم:

کە ڕێگایێکی دژوارەوە ئەوەش لادانی سیتەمی بنەماڵەیی و ڕووبەڕووبوونەوی گەندەڵیە لە هەرێمی کوردستان.

 

 

سەرچاوە/کوردپرێس

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved