چیرۆكی قورئانه‌كه‌ی نگڵ له‌كوردستان
کوردستانیوز/بیلال موحه‌مه‌د
گوندی جوان و سه‌رنجراكێشی نگڵ ده‌كه‌وێته دامێنی چیایه‌كی سه‌رسه‌وز له ٦٠
كیلۆمه‌تری رۆژئاوای شاری سنه ، ساڵه‌هایه ئه‌م گونده بۆته شوێنی په‌رستشی
موسڵمانان و سه‌رجی گه‌شتیارانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌شی بۆخۆی راكێشاوه.
ئه‌وه‌ی پیرۆزی به‌م گونده به‌خشیوه هه‌بوونی قورئانێكه كه به خه‌تی كوفی
و رازاندنه‌وه‌ی به ئاڵتون و له‌سه‌ر پێستی ئاسك نووسراوه‌و له‌نێو سندوقێك و
له مزگه‌وتی ئه‌م گونده دڵگیره‌دایه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌مانی
ده‌ركه‌وتنی ئاینی ئیسلام ده‌گه‌رێته‌وه
.
چیرۆكی قورئانه‌كه
بوونی ئه‌م قورئانه له‌م گونده‌ی كوردستان چیرۆكی جۆراوجۆروی لێوه
باس
ده‌كرێت و به‌ناوبانگترین چیرۆكیان ئه‌وه‌یه كه گونده‌كه‌ی لێوه ناونراوه
(نگڵ) و به‌ته‌مه‌نه‌كانی ئه‌م گونده پشت به پشت باسی لێوه ده‌كه‌ن.
له
سه‌ردان و كارێكی رۆژنامه‌وانی و بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌م قورئانه ئه‌م
چیرۆكه‌مان ده‌سكه‌وت كه ده‌وترێت: له‌ده‌وروبه‌ری هه‌زار ساڵ پێش ئێستا شوانێك
له‌و ناوچه یه ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌له‌وه‌راند و ئه‌و ده‌مه ئه‌و ناوچه‌یه شوێنی
نیشته‌جێ بوون نه‌بووه‌و ته‌نها له‌وه‌رگا بووه‌و رۆژێك شوانه‌كه پشوو ئه‌دات و
دواتر سه‌رنجی گوڵێكی جوان ئه‌دات و پاشان به‌ره‌و رووی ئه‌و گوڵه ئه‌روات و
لێی وورد ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌بینێت هه‌ر په‌ره‌ی ئه‌و گوڵه ره‌نگێكه و به‌جرێك
پێشتر ئه‌و شوانه سه‌رنجی وه‌ها گوڵێكی نه‌دابوو بۆیه ئه‌یه‌وێت گوڵه‌كه
ده‌ربهێنێت و كاتێك چوارده‌وری گوڵه‌كه هه‌ڵده‌كه‌نێت
به
قولاَیی یه‌ك مه‌تر قاچی به بۆشاییه‌كدا ئه‌چێته خواره‌وه‌و ئه‌بینێت سندوقێكی
تێدایه‌و هه‌وڵی ده‌رهێنانی ئه‌و سندوقه ئه‌دات به‌لاَم بێ ئه‌نجام ده‌بێت و
ناچار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆی و له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك
ده‌گه‌رێنه‌وه‌و كاتێ سندوقه‌كه ده‌رده‌هێنن و ده‌یكه‌نه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ن
كه‌لام و ووشه‌ی خوای گه‌وره‌ی تێدایه‌و دوای بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه
گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر پێشنیاری دروستكردنی مزگه‌وتێك ده‌كه‌ن له‌و شوێنه‌و پاش
ته‌واوبوونی مزگه‌وته‌كه‌ش گوندێك له‌ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه بونیاد ده‌نێن و
به‌هۆی ئه‌و گوڵه‌ی نوێیه‌ی كه بوه‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه ،
گونده‌كه ناو ده‌نێن (نوگل) واته (گوڵی نوێ)و دواتر ئه‌و ناوه ئه‌گۆردرێت بۆ
(نگل(
مێژووی قورئانه‌كه
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌و سه‌رچاوه مێژوویانه‌ی باسه له سه‌رده‌می
فراوانبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن ، ئه‌م قورئانه پیرۆزه یه‌كێكه له‌و
نوسخانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می (عوسمانی كوری عه‌فان)خه‌لیفه‌ی سێیه‌می
موسڵمانان كه بۆ سێ هه‌رێمی موسڵمان نشینی ئه‌و سه‌رده‌مه ره‌وانه كراوه‌و
ئه‌م قورئانه‌ش له‌لایه‌ن (عه‌بدوللاَی كوری عومه‌ر) كه هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره
(درودی خوای لێبێت) بۆ ئه‌م ناوچه‌یه هێنراوه‌و به‌م هۆیه‌وه ناوی مزگه‌وتی
نگل ناونراوه مزگه‌وتی عه‌بدوللاَی كوری عومه‌ر.
شێوه‌و وه‌سفی قورئانه‌كه
درێژی ئه‌م قورئانه ٦٠ سانتیمه‌تره‌و پانیه‌كه‌شی ٢٢ سانتیمه‌تر و
ئه‌ستووریه‌كه‌شی ١٥ سانتیمه‌تره‌و به شێوه خه‌تی كوفی نووسراوه‌و
له‌سه‌رده‌می حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی سه‌روژێر بۆ نووسینه‌كه دانراوه.
هه‌وڵی دزینی ئه‌م قورئانه
له‌سه‌ده‌ی رابروودا چه‌ند زیاره‌تكارێك به پۆشینی جل و به‌رگی ده‌روێشه‌وه
شه‌وانه له‌وێ ماونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دزینی ئه‌م قورئانه به‌لاَم له‌و
هه‌وڵه‌دا شكستیان هێناوه‌و
له‌ساڵی ١٩٣٣ی زاینی و
به
فه‌رمانی ره‌زا شای ئێران ئه‌و قورئانه ده‌گوازرێته‌وه به‌لاَم دانیشتوانی
ئه‌م گونده له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی شاری سنه كۆده‌بنه‌وه‌و ناچار
ئه‌و قورئانه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌نه‌وه ، له‌دوای ئینقیلابی ئێرانیش
ئه‌و قورئانه ده‌دزرێت به‌لاَم به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی قورئانه‌كه به‌ته‌واوی
موعجیزه‌ی ئه‌و قورئانه بۆ موسڵمانان و ئه‌و كه‌سانه ده‌ركه‌وت كه له بۆسه‌دا
بوون بۆ دزینی و ئێستاش به چه‌ندین كامێرا‌و پاسه‌وان پارێزگاری له‌و قورئانه
ده‌كرێت.
سەرچاوە کوردستانیوز
|