| ||
|
||
قوباد تاڵه‌بانی: قوربانییه‌كانی میللـه‌ته‌كه‌مان ئه‌ركمان گرانتر ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كه‌ره‌ساتی یه‌كی شوباته‌وه په‌یامێكی بڵاوکردەوە ،
ده‌قی په‌یامه‌كەی قوباد تاڵەبانی:
له‌ساڵیادی كاره‌ساتی یه‌كی شوباتدا، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌ھیدان داده‌نه‌وێنین و خۆمان به‌قه‌رزارباری كه‌سوكاری ئه‌وان و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی كوردستان ده‌زانین، سڵاو و پێزانینی تایبه‌تیش بۆ شه‌هیده زیندووه‌كان؛ بریندارانی ئه‌م كاره‌ساته ده‌نێرین.
ساڵیادی ١ شوبات و سه‌رجه‌م بۆنه‌و وێستگه‌كانی قوربانیدانه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تیه‌ك چ وه‌ك یه‌كێتی كه حیزبی شه‌هیدانه و چ وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌رهه‌می خوێن و قوربانیدانی ئه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ی سوورتر بین له‌سه‌ر كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌كخستنی تواناكان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئه‌وانه‌ی پێشتر له خێڵی حه‌مه و شاره‌زوور و هه‌ورامان و دواتر له به‌رگی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا ویستیان كۆتایی بهێنن به كاروانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان.
ئه‌م یاده خه‌مناكه‌و چه‌نده‌ها ساڵیادیتری له‌و جۆره‌ی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانمان قورس‌تر ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردنی شایسته له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ره‌نج و قوربانیدانی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان و ئازاری برینداران و خه‌م و فرمێسكی قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت نه‌ك ته‌نها له‌ساڵیاده‌كان به‌ڵكو هه‌موو كات ببێته رێگا بۆ كار‌و هه‌نگاوه‌كانمان.
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌ھیدان و رێزی بێ پایان بۆ كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||