| ||
|
||
تاڵه‌بانی: ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستانی پیرۆز کرد
له ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوبه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و كادیره دڵسۆزه‌كانی، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان كرد.
دەقی بروسکەکەی قوباد تالەبانی:
به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كادیره دڵسۆزه‌كانی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه...
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونتان بۆ ده‌خوازم له ڕاپه‌ڕاندی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌تان. رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تاوه‌كو ئێستاش، ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له خه‌بات وتێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان وله هه‌موو وێستگه‌و قۆناغه جیاجیاكاندا، ڕۆڵی كارای هه‌بووه. به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ وێستگه‌یه‌كی تۆقێنه‌ری حیزبی به‌عس بووه و بۆته هۆكارێك بۆ تۆماركردنی داستانه‌كانی هێزی پێشمه‌گه. ئێستاش له‌سه‌رده‌می فره كه‌ناڵی و جه‌نجاڵی كاری ڕاگه‌یاندن، توانیه‌تی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی ڕاستگۆ به پابه‌ند بوون به ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی و پرنسیپه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و به‌رز نرخاندنه.
له كۆتاییدا داوای به‌رده‌وام بوونتان لێ ده‌كه‌م و ساڵی نوێتان پیرۆز بێت و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن..
دڵسۆزتان قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||