قسه کردن له به رخۆیه وه
كاتێك مرۆڤ له‌به‌رخۆیه‌وه قسه‌ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه ئاڕاسته‌ی كه‌سێك بكات، ئه‌وه بۆ خۆی فره‌واتایه، به‌ڵام ئاخۆ ده‌بێت له‌پشت ئه‌و واتایانه‌وه چی هه‌بێت؟ چی ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌ده‌نگی به‌رز ده‌دوێت؟
ئای ئاخ ئۆف، ئه‌مه ئه‌و هاوارانه‌یه كه مرۆڤ له كاتی ئازارێكدا به به‌رخۆیه‌وه ده‌یڵێت، بۆ نموونه كاتێك په‌نجه‌ی ده‌بێت به ده‌رگاوه، ده‌ستده‌كات به‌قسه‌كردن‌و توڕه‌بوون، چونكه نه‌ده‌بوو ده‌رگاكه به‌و جۆره دابخات، یان ده‌بوو ئاگای له په‌نجه‌ی بووایه، به‌ڵام ئاخۆ ئێمه بۆچی پێویستمان به جۆره قسانه‌یه؟
ئه‌و پرته‌وبۆڵانه‌ی ده‌یكه‌ین، وه‌ك كردارێكه به‌لای مرۆڤه‌وه، چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌ستی خۆمان ده‌رده‌بڕین، به‌وه‌ش ئاسته‌نگی زمان تێده‌په‌رێنین. خاتوو نیكۆڵ فابه‌ر (شێكاری ده‌روونی‌و نووسه‌ری كتێبی "ته‌نیایی، ئازار‌و سووده‌كانی") وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، دیسان پسپۆڕی بواری ده‌روونناسی فرانسوا سۆلجی (نووسه‌ری كتێبی"خودای منداڵ ئه‌وه نییه كه ئێمه پێمان وایه") ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ركه‌سێك له ئێمه به شێوازیك گوزارشت له ناخی خۆی ده‌كات‌و پرته‌وبۆڵه‌ی لێوه ده‌رده‌چێت‌و ده‌ڵێت: "ڕه‌نگه هه‌موومان باڵانسێكی هاوبه‌ش له وشه‌مان هه‌بێت كه قسه‌ی پێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ریه‌كێك له ئێمه فه‌رهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌وشه‌ی هه‌یه‌و له‌و جۆره بارودۆخانه‌دا به‌كاریده‌هێنێت."
باری ده‌روونی
هه‌ندێك جار ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌ی كورت به‌ده‌نگی به‌رز ئاڕاسته خۆمان ده‌كه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س گوێی لێبێت. هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش گوزارشت له بارێكی ده‌روونی ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵده‌درێت به ده‌نگی به‌رز ڕابگه‌یه‌نرێن. به‌بۆچونی نیكۆڵ فابه‌ر، ده‌سته‌واژه كورته‌كانی به ده‌نگی به‌رز له زار دێنه‌ده‌ره‌وه (ئه‌مه ماقوڵ نییه، مه‌حاڵه)، به‌راورد به پرته‌وبۆڵه كورته‌كان هه‌ستوسۆزێكی قوڵتریان له‌خۆگرتوه. هه‌رچی پرته‌وبۆڵه‌كانیشه كه وشه‌ی كورتی وه‌ك : ئای، واو، ئه‌مه چی بوو به‌سلبی له زار دێته‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام له واتادا ئیجابییه، فابه‌ر ده‌ڵێت: "جۆری یه‌كه‌م هه‌ستێكی قوڵتره‌و هه‌رهه‌ستوسۆزیشه ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له زاره‌وه بێته ده‌ره‌وه، هه‌رچی جۆری دووه‌میشه، كه به ده‌نگی به‌رزتر ده‌وترێت‌و گوزارشت له توڕه‌بوون‌و ترس‌و ئازارده‌كات، كه‌متر بارگاوییه به‌سۆزو هه‌ستی مرۆڤه‌كه.
لارا، كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه، ده‌ڵێت: "هه‌ندێك جار به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌دوێم‌و ده‌ڵێم: ئێستا ده‌بێت جل بشۆم، دواتر گسك بده‌م، ئای‌ی‌ی‌ی، دوایی بچم بۆ بازاڕ‌و كه‌لوپه‌ل بكڕم، ئیتر به‌و جۆره چه‌ندان وشه له زارم ده‌رده‌چن."
به بۆچوونی خاتوو فابه‌ر، ئه‌و جۆره وشانه له بیركردنه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یانگرتوه، واته ئاره‌زوویه‌كه بۆ ڕێكخستنی بیركردنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گێڕانه‌وه‌ی خشته‌ی زه‌مه‌نی به ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ خۆتدا یان گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه دیاریكراوه‌كان هه‌وڵێكه بۆ ڕاهێنانی یاده‌وه‌ری‌و چالاككردنی‌و یارمه‌تیده‌رێكی بیركردنه‌وه‌ی دروستیشه، كاتێك مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه."
سه‌باره‌ت به بۆچوونی فرانسوا سۆلجی، به‌م جۆره‌یه: "ئه‌و جۆره كاردانه‌وانه هاوشێوه‌ی دانی نوكی پێنووسه له‌سه‌ر په‌ڕه، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش ئامڕازێكن بۆ وردبوونه‌وه‌و وریابوونه‌وه سه‌باره‌ت به كێشه‌یه‌كی دیاریكراو. هه‌ندێك جاریش مرۆڤ ڕووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی گوێگرێك هه‌بێت‌و هه‌موو گێڕانه‌وانه‌واكانیش به‌ده‌نگی به‌رز له پرسیاری "چار چییه؟"دا كورتده‌كاته‌وه."
هاوكات فرانسوا سۆلجی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "كاتێك تۆ له‌گه‌ڵ خۆت قسه ده‌كه‌یت، تۆ هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌كه‌ین، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه تۆ گۆشه‌گیریت، به‌ڵكو تۆ ته‌نیایت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كدا."
ئاخاوتن به‌نووسین
"ئه‌مه له كاتێكدا ڕووده‌دات، كه ناتوانین كێشه‌كه‌مان بخه‌ینه به‌رده‌م كه‌سێكی تر، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێویسته كێشه‌كه بخرێته به‌رباس".
له‌و باره‌یه‌وه نیكۆڵ فابه‌ر باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن له كاتی نووسیندا به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ خۆیاندا بدوێت‌و ده‌ڵێت: "كاتێك مرۆڤێك له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوێت، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤه له‌ناخیدا بارگرانییه‌ك هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی وشه‌كانه‌وه خۆی لێ ده‌ربازبكات."
هه‌روه‌ها فابه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، "كاتێك به ده‌نگی به‌رز باس له به‌سه‌رهات‌و چیرۆكێكی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌وا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دوو ڕووی هه‌یه‌ن، ڕوویه‌كیان ئه‌وه‌یه كه بیركردنه‌وه له‌و شته‌ی له ناخماندایه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنگیرو شاردنه‌وه‌ی بێزاركه‌ره، ڕووه‌كه‌ی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه په‌نا بۆ بیركردنه‌وه به ده‌نگی به‌رز ده‌به‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئامڕازێكی یارمه‌تیده‌ر بێت له تێگه‌یشتن‌و بڕیاردانی دروستدا، دیسان ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بگاته چاره‌سه‌ری خێرای كێشه‌كه‌ی."
هه‌ریه‌ك له فرانسوا سۆڵجی‌و نیكۆڵ فابه‌ر باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه نووسین ئامڕازێكه بۆ گوزارشتكردن‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤی قسه‌كردنه، بێ ئه‌وه‌ی گوێگرێك هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌و خه‌مه‌كان.
كاتێك مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته خوویه‌ك
ره‌نگه قسه‌كردن له‌به‌رخۆوه زۆركات دووباره بێته‌وه، له‌دیدی نیكۆڵ فابه‌ره‌وه كاتێك مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ته‌نیا له جێگه‌یه‌كدا ده‌مێنێته‌وه، جاره‌كانی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ خۆیدا زیادده‌كات، بۆ ئه‌وه گوێبسیتی خۆی‌و خه‌مه‌كانی بێت، به‌وه‌ش خۆی له‌سه‌ر سووككردنی بارگرانیه‌كانی ڕاده‌هێنێت‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێ ده‌كات.
فابه‌ر باس له‌وه ده‌كات، كاتێك مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوێت، دوو شێوازی هه‌یه، شێوازێكیان مرۆڤه‌كه بۆ خۆی قسه‌كه‌رو بیسه‌ره، شێوازی دووه‌میشیان مرۆڤه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه قسه‌كه‌ره‌دا كاره‌كته‌رێكی خه‌یاڵی دروستده‌كات‌و له‌بری ئه‌و وه‌ڵامده‌داته‌وه. هه‌ربۆیه كاتێك مرۆڤ له كاتی نووسینی یاده‌وه‌رییه‌كانیدا له‌به‌ر خۆیه‌وه قسه‌ده‌كات، زیاتر قسه بۆ كه‌سێكی تر ده‌كات كه خه‌یاڵییه.
ئایا كاتێك له‌به‌رخۆته‌وه زۆر ده‌دوێیت، ئه‌وه كارێكی خراپه؟ فرانسوا سۆڵجی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ". هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه: "ئایا كاتێك مرۆڤ له‌به‌رخۆیه‌وه زۆر قسه‌ده‌كات، ئه‌وه هه‌ڵهاتنه له كارێك یاخود دواخستنی ئه‌و كاره‌یه؟".
فابه‌ر ده‌ڵێت: "ره‌نگه له‌به‌رخۆوه قسه‌كردن بێزاركه‌ربێت، ئه‌گه‌ر ڕێگربێت له بڕیاردان یان خوویه‌ك بێت له‌ئه‌نجامی ئازاری ته‌نیایی، به‌ڵام به‌گشتی چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌یه‌كی دیاریكراو، كه له ڕێگه‌ی وشه‌كانه‌وه گوزارشت له هه‌ستوسۆزه شاراوه‌كان ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت نووسین له‌سه‌ر كاغه‌ز باشتره له قسه‌ی زاره‌كی، چونكه نووسین ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌داته ڕۆشنكردنه‌وه‌ی زه‌ینی مرۆڤ."
Xandan
|