قەسەدە لەسەر ونبوونی تەلال سلۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

 

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند، کە دەزگا هەواڵگیرییەکانی تورکیا دەستیان هەیە لە ونبوونی تەلال سەلۆ وتەبێژی قەسەدە،

 

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بەرواری ١٦/١١/٢٠١٧ فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەسەر ونبوونی تەلال سلۆ، وتەبێژی فەرمی قەسەدە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی بەیاننامەکەی قەدەسە:

 

ونبونی تەلال سەلۆ، وتەبێژی قەسەدە لە ڕای گشتیدا قسەوباسی زۆری لەسەر دەکرێت، ئەم بابەتەش بووەتە ڕۆژەڤی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن".

 بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو ڕووداوە، وەکو قەسەدە ڕایدەگەیەنین، کە تەلال سەلۆ و گروپەکەی لەسەر داخوازی و خواستی خۆیان بەشداری قەسەدە ببوون، ناوبراو بەشێوەیەکی فەرمی وەکو وتەبێژی قەسەدە دەستنیشان کرابوو، هەتا ئەو کاتەی پەیوەندی لەگەڵمان بچڕاوە، لەسەر کاری خۆی بوو.

 تەلال سەلۆ لەناو هێزەکانی ئێمەدا خاوەن ڕێز بوو، هەموو ئەرکەکانی خۆی پێکدەهێنا، لەبەر ئەوەش لەلایەن تورکیاوە ڕووبەڕووی گوشار و گێچەڵپێکردن دەبووەوە، بە کوشتنی منداڵەکانی کە لە تورکیا بوون، هەڕەشەی لێدەکرا.

 لەو کاتەوەی کە تەلال سلۆ ونبووە، لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، پێویستە ئەوەش بزانرێت، کە تەلال سەلۆ لەبەر گوشار و ئاستەنگییەکانی کە بۆ کارەکەی دەهاتە پێشەوە، داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردبوو.

 تەلال سلۆ بە دەستی هەواڵگیریی تورکیا و هاوکاری چەند کەسێک لە خێزانەکەی ونبووە.

ئێمە ئەرک و تێکۆشانی خۆمان لە دژی تیرۆر بەردەوام دەکەین و هەروەها خەباتی بونیادنانی سوریایەکی دیموکراتیک، فیدراڵ، ئازاد و نا ناوەندیی درێژە پێ دەدەین، هاوکات برایەتی گەلان هاوسەنگی کاری ئێمە دەبێت و ناسنامەی سەربازی خۆمانی پێ دیاری دەکەین، ئەم ڕووداوەش کاریگەری ناکاتە سەر هێزەکانمان و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان ئاشکرا دەکەین.

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved