چاك: با 16/3 بكه‌ینه رۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له جیهاندا
هه‌ڵه‌بجه هێرۆ شیمای كوردستان‌و ئه‌نفالی هۆلۆكۆستی كورده.
رێكخراوی چاك داواده‌كات له‌یادی 22 ساڵه‌ی ژینۆسایدكردنی گه‌لی كورد‌و له‌یادی 21 ساڵه‌ی تاوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا هه‌موان كاربكه‌ن كه حكومه‌تی عێراقی به‌فه‌رمی داوای لێبردون له گه‌لی كورد بكات تا 16/3 بكه‌ینه رۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیای له جیهاندا.
ئه‌ندامی رێكخراو چاك، عه‌لی مه‌حمود له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاوێنه وتی "ئه‌و هێرشه‌ی كه له 16/3/1988 له‌دژی دانیشتوانی سڤیلی كوردی شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا گه‌لێك له‌به‌ركوتوانی رزگاربو به‌و ژه‌هره له‌ساڵانی دوای ئه‌و تاوانه گیانیان له‌ده‌ستدا‌و به‌رده‌وامیش رۆژانه هه‌واڵی مه‌رگ‌و ژیانی تاڵیان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێكیشیان زیندون تا ئه‌مڕۆ به ئازاره‌كه‌یه‌وه ئه‌ناڵێنن‌و به‌داخه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر پشتگوێخراون".
ناوبراو ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه بڕیاری دادگای عێراقی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال‌و ناساندنی به ژینۆساید دانپێنانی له سه‌ر ئاستێكی ناوخۆیدا بوو، به‌ڵام گرنگی خۆی هه‌بوو چونكه ئه‌مه دان پێنانێكه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تاوانباره‌وه كه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی به‌سود بۆ ناساندنی ئه‌نفال.
وتیشی "به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه دادگا كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له پرۆسه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال دابڕی ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری دادگا دانا به‌تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ناساند".
چاك رایده‌گه‌یه‌نێت با یاده‌وه‌ری 22 ساڵه‌ی هه‌ردوو تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له ئاستی گه‌وره‌یی قه‌واره‌ی ئه‌م دوو تاوانه بێت.
|