قەسەدە: هەموو ئەو ناوچانە پاك دەکەینەوە کەوتوونەتە دەست دوژمن

 

فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە لە بارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، کە هەموو ئەو ناوچانە پاکدەکەینەوە، کە کەوتوونەتە دەستی دوژمنەوە.

 

ئەمڕۆ لە ١٥یەمین رۆژی بەرخۆدانی سەردەمی عەفریندا فەرماندەیی قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەرخۆدانی هێزەکانمان لە دژی سوپای تورك و چەتەکانی قاعیدەدا پێی ناوەتە ١٥یەمین ڕۆژەوە، پشتگیریی جیهان لە ئازایەتی و بەرخۆدانی شەڕڤانانمان ورەمان زیاتر دەکات و وادەکات کە بە هێزی زیاترەوە بەرگری لە گەل و خاکەکەمان بکەین.

 

لە ڕۆژی دەستپێکەوە ڕامانگەیاند، کە بەرخۆدانمان لە دژی داگیرکاری تورکیادا ڕەوایە، خاکی وڵاتەکەمان بە خوێنی شەهیدەکانمان ئاو دراوە و هاوڵاتیانیش شانبەشانی شەڕڤانان بەرخۆدان دەکەن، دوژمن بەردەوام لە بەکارهێنانی تانک و فڕۆکەکانی لە دژی هاوڵاتیان و بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.

 

سوپای تورك بە هەموو هێزییەوە چەکە مۆدێرنەکانییەوە چەکی قەدەغەوە هێرش دەکات، بەڵام ئەوانە ورەی شەڕڤانان و گەلەکەمان ناشکێنێت، لە بەرامبەردا سەدان تیرۆریست و سەربازی سوپای تورك کوژراون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کەرەستە سەربازییەکانیان لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێندراون.

 

بە ئاشکرا بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنین، کە هەموو ئەو خاڵە سنوورییانە پاکدەکەینەوە، کە کەوتوونەتە دەستی هێزەکانی دوژمنەوە، بەرخۆدانمان لە دژی فرۆکەکان و تانکەکانیان بەرفراوان دەکەینەوە و هەموو ئەو ناوچانە وەردەگرینەوە.

 

شەڕ و پێکدادانەکانمان لەگەڵ هێزە داگیرکارەکان لەو خاڵە سنوورییانەدا بەردەوامە، پێداگرین لە سەر ڕزگارکردنی ئەو خاڵانە و بە بڕیاری فیداکاری بۆ ولات هەموو هێرشەکانیان تێکدەشکێنین، گوندەکانی شنگێل، بێک، عەلیکارا، زەهرێ، قورنێ، بالیا، ئەبودان، کوردۆ و قەستەلی سەربە بلبلێ، گوندەکانی مەمالا، ئومەرا، ئەلبیسکێ و ئەدەمای سەربە ڕاجۆ، گوندەکانی ئالکانا و خەلیلی سەربە شییە لەو خاڵانەن کە بەڵێن دەدەین پاکیان بکەینەوە لە هێزەکانی دوژمن.

 

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved