قەسەدە: کوژرانی ٤٧٣ سەربازی تورک و چەتەی راگەیاند

 

ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ئاماری شەڕ و پێکدانەکانی نێوان شەرڤانان و سوپای تورک  و چەتاکانی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە عەفرین ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیاندراوەکەش، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، ٤٧٣ سەربازی سوپای تورک و چەتەی سەر بەو وڵاتە کوژراون.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ١/٢/٢٠١٨،  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شارۆچکەی عەین عیسا-ی  سەر بە کانتۆنی گرێسپی، ڕیدور خەلیل، بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و بۆردوومانەکانی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە عەفرین ڕاگەیاند.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ڕێدور خەلیل وتی:

 

هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی بەشێوەیەکی دڕندانە لە دژی گەلەکەمان لە عەفرین بەردوامی هەیە، لەگەڵ ئەوەی سوپای تورکی

 داگیرکەر و هاوکارانی هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی سەربازیی  لە هێرشەکانیان بەکاردێنن و بە فرۆکە و تانک گوند و کۆڵانەکان

 بۆردوومان دەکەن و هاوڵاتی مەدەنی دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان، بەڵام هەتا ئیستا هیچ پێشکەوتنیکی بەرچاویان ئەنجام نداوە.

 

 بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە، دەیان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون و زۆربەی قوربانییەکانیش

ژن و منداڵن، بۆ ئەوەی هەوڵاتیان ناچاری ئاوارەیی بکەن و جوگرافیای ناوچەکە لە ڕوو دیمۆگرافییەوە بگۆڕن.

 

بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی قەسەدە، ئاماری شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لە عەفرین، لە ٢٦

کانوونی دووەم تا ١ی شوباتی ٢٠١٨ بەمشێوەیە خستەڕوو:

 

* داگیرکەران لەهەموو لایەکی عەفرینەوە ‌بۆردوومانی گوندەکانیان کردووە و هەزار و ٨٩٣ تۆپی جیاجیایان هاویشتووە.

 

* فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ٤٦٠ جار بۆردوومانی ناوچە مەدەنینشینەکانیان و بەرەکانی شەڕی کانتۆنی عەفرینیان کردووە، فرۆکەی سخوڕییش بەردەوام بەسەر عەفریندا دەسوڕێنەوە.

 

سوپای تورک و چەتەکانی لە هێرشەکاندا چەکی قەدغەکراوی وەک ناپاڵمیان بەکارهێناوە، هەروها  خوێندنگە و مزگەوتایان

 کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.

 

 *هێزەکانی ئێمەش وڵامی هەموو هێرشاکانی سوپای تورک و چەتەکانیان داوەتەوە و ٢٥٠ جار کەوتووینەتە شەڕی ڕووبەڕووەوە.

 

* کوژرانی ٤٧٣ سەربازی تورک و چەتە پشتڕاست کراوەتەوە، تەرمی ٣٢ سەرباز و چەتە لە بەرەکانی شەڕ کەوتووە و دوژمن ناتوانن

تەرمەکان هەڵگرنەوە.

 

*هەتا ئێستا فرۆکەیکی سیخوریی سوپای تورک لە جۆری (درۆن) خراوەتە خوارەوە و ٢٥ تانک، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی

 سوپای تورک و چەتەکانی تێکشکێنراوە.

 

 *لە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکان، ٣٤ شەرڤان گەیشتنە پلەی شەهادەت.

 

*بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانیەوە، ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوونە، کە زۆربەیان ژن و

 منداڵن، دەیان برینداریش هەیە.

 

 

سەرچاوە: ڕۆژنیوز

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved