1- دڵخۆش بێت،
چونكه دڵخۆشی هه‌میشه جێی بایه‌خه، كه‌واته پێویسته هه‌رده‌م
دڵخۆش وگه‌شاوه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونی هه‌ردوولا ده‌رچێت.
2- سه‌بری هه‌بێت، كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتی
هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، سه‌بری هه‌بێت و له كاتی
گونجاو‌دا به شێوه‌یه‌كی شیاو تێی‌بگه‌یه‌نێت، كه ره‌فتاره‌كه‌ی
شیاو نه‌بووه.
3- له رووی گونجاوییه‌وه ره‌فتار بكات،
واته گیر‌و گرفت و كێشه‌كان به دروستی و له رووی گونجاندنه‌وه
هه‌ڵسه‌نگێنیت، له‌بری به‌رژه‌وه‌ندی تاكی خۆی‌دا، به‌رژه‌وه‌ندی
ژیانی هاوبه‌شی له‌به‌ر چاو بگرێت.
4- داواكارییه‌كانی كه‌م كاته‌وه، واتا تا
ئه‌و راده‌یه چاوه‌ڕوانی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بکات، كه له
توانای‌دا هه‌یه.
5- گه‌شبین بێت، بیرهێنانه‌وه‌ی ساته خۆشه‌كانی
ژیان ره‌شبینی دوور ده‌كاته‌وه، كه‌واته ره‌فتاره باشه‌كانی
هاوسه‌ره‌كه‌ی بیر خۆی بێنێته‌وه و لایه‌نه خراپه‌كان له‌بیر
به‌رێته‌وه.
6- دڵیان ئاوێنه‌ی یه‌کتر بێت، ده‌رككردنی
یه‌كتر ده‌بێته هۆی هاوئاهه‌نگی و یه‌كدڵی پێك دێنیت.
7- ئاشقی هاوسه‌ری خۆی بێت، رێز بۆ قسه و
ره‌فتاری هاوسه‌ری خۆی دابنێت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بیر بێنێته‌وه
و بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتر له دوارۆژدا، هانی بدات.
8- بیسته‌رێكی باش بێت، كاتێك هاوسه‌ره‌كی
قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات لانی كه‌م چاو له چاوه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی
بكات و به سه‌ر له‌قاندنێك دڵنیای كاته‌وه كه گوێبیستی قسه‌كانێتی.
9- به پێشكه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵ خۆش بێت، له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌دا
ئه‌وه‌نده ته‌با بێت، كه پێشكه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌ك له
ئاواته‌كانی بێت.
10- به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌رێته‌سه‌ر، رێز بۆ
قسه‌كان و به‌ڵێنه‌كانی خۆی دابنێت و له به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیدا،
خۆی به به‌رپرسیار بزانێت.
11- رێز بۆ كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی
دابنێت و كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له لای خه‌ڵك و دراوسێکان
بپارێزێت.
12- په‌یوه‌ندی وتووێژ و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی
بپارێزێت، قسه‌كردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه باشترین رێگایه بۆ
ئاگادار بوون له هه‌ست یه‌كتر.
13- دڵوڤانخواز بێت و دووره په‌رێز بێت
له شه‌ڕ و گرژی، ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تی هاوسه‌ری لێبورده‌یه.
14- راستگۆ بێت، پاكی و راستی گه‌وره‌ترین
سه‌رمایه‌ی ژیانه، خۆێ له درۆ به دوور بگرێت، چونكه درۆ
پایه‌كانی ژیان له‌رزۆك ده‌كات.
15- چوار چێوه‌ی ماڵ پڕ بكات له
خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، تاكو ژیانی هاوبه‌شیان ئارامی و
ئاسایشی تێدا بێت.
16- پابه‌ند بێت به به‌ها ره‌وشتییه
مرۆڤایه‌تییه‌كان، چونكه به‌ها ره‌وشتییه‌كان بنه‌مای
سه‌ره‌كی پته‌وبوونی كۆڵه‌كه‌ی ژیان پێك دێنن.
17- هه‌وڵ بدات نیازه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی
بناسێت، ره‌فتاری جوان بێت تاكو هاوسه‌ره‌كه‌ی بتوانێ به
متمانه‌وه نیازه‌كانی خۆی باس كات.
18- گفتوگۆ بكه‌ن و بیر و را بگۆڕنه‌وه،
هه‌ر كام له هاوسه‌ران مافی خۆیه‌تی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت.
19- ئه‌مه‌ك ناس بێت، سوپاسی هاوسه‌ره‌كه‌ی
بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی و ته‌نها به
وتنی سوپاسێك ده‌توانێ دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ده‌ست بێنێت.
20- له ژیاندا هه‌ۆڵ بدات به‌رنامه‌ی بۆ
كاره‌كانی هه‌بێت، چونكه داڕشتنی به‌رنامه، رێك و پێكی به
ژیان ده‌به‌خشێت.