پەیامێک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە

د، یوسف محەمەد سادق

 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە

نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەنوسی

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان:

 

بۆ نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی

ڕۆژنامەنووسی.

بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێ بەڵتەجی و کەسانی تێکدەر، دوور لە هەمو بەهایەکی مرۆیی و بە هاندانی حیزبیی

هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و بە بێ هیچ ڕێگرییەکی هێزە ئەمنییەکان، پەلاماریی پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسانیاندا. بە

هەمو لایەکی رادەگەیەنین ژیانی سەرجەم پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان لە ئەستۆی ئەو لایەن و گروپانەیە، کە هانی توندوتیژیی

دەدەن و دەیانەوێ شکۆی یاسا و ڕووی هەرێمەکەمان هێندەی تر لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان لەکەدار بکەن و هەمو

پەیوەندییەکانمان دەخەینە گەڕ، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی لەم رەفتارە نا مەدەنی و نا دیموکراتییانە ئاگادار بکەینەوە.

 

د، یوسف محەمەد سادق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٩/١٠/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved