هێزی پێشمه‌رگه‌ ھێرشێكی حەشدی شەعبی تێكشكاند

 

 ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیك رەبیعە تێكشكاند.

 

مەسرورد بارزانی فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەك و گوڵان راگەیاند‌:

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كردووەته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌حمودیه‌ له‌ نزیك ره‌بیعه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ش‌ به‌ توندی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا هێزی پێشمه‌رگه‌ دوو زرێپۆشی باجه‌ر و هامه‌رێكی حه‌شدیان سووتاندووه"‌.

حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و بریندارشی هه‌یه‌، به‌ڵام جارێ ژماره‌ی كوژراوه‌كان دیار نین و له‌دوای تێكشانی هێرشه‌كه‌شیان چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١٧ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لەبارەی به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ لەلایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی لێده‌كرێت له‌ ناوچه‌كانی ده‌رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان دەردەبڕێت.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:

له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری له‌ تانك و زرێپۆش و هامه‌ری و چه‌كوته‌قه‌می ئه‌مریكایی زیاتریان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه.

عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆتایی هێنانی ئۆپەراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌ و ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركووك و پردێ دێت.

كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازیانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه‌ بكشێته‌وه‌ و هه‌روه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه‌ پێویسته‌ عێراق پابه‌ندبێت به‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه.

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved