راگه‌یه‌ندراوێك له‌ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌

 

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠-٥- ٢٠٢٠ بڵاوكرایه‌وه‌، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:

 

دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(٣٥)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ١٨-٥-٢٠٢٠سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆماوەی (٧٢) کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپه‌رشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-                                                       

 

یەکەم- راگرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (٧٢) کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

 

دووەم- داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتییان رێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.

 

سێیەم- داخستنی سەرجەم ته‌كییه‌ و خانەقا و شوێنە ئاینیەکان.

 

چوارەم- هه‌موو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەك و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەك و قەرەباڵغیەك قەدەغەیە.   

 

پێنجەم- داخستنی سەرجەم پارك و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان. 

 

شەشەم- رێگە بەهاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved