| ||
|
||
پاراسایکۆلۆژی
ووشه‌ی پاراسیکۆلۆژیا به‌واتای له‌ودیو ده‌روون دێت. ئه‌م زانسته له‌و دیارده نائاساییانه ده‌کۆڵێته‌وه که دوور له جیهانی فیزیک یان جیهانی ماددی ڕوو ده‌ده‌ن وه‌ک "پێشبینی"، تنبو‌و بیرگۆرکێ ( تلباسی)، خوێندنه‌وه‌ی بیر(قرا‌وه الافكار).
له‌کۆنه‌وه مرۆڤ د‌رکی به‌م دیارده نا ئاساییانه کردووه و خه‌ڵکانێکی زۆریش هه‌بوون که له‌وبواره‌دا ده‌ستێکی باڵایان هه‌بووه. له کۆندا جادووكه‌ره‌کان و کاهینه‌کان سه‌رگه‌رمی بواره‌کانی پاراسایکۆلوژیا بوون به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا به جادوو و ئه‌فسون ناوزه‌ند کراوه و لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م دیاردانه گه‌لێک بیر‌و بیروڕا هه‌یه، هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که سه‌ره‌تای پڕاکتیزه‌کردنی بواره‌کانی پاراسایکۆلوژیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یڕه‌وکه‌رانی ئاینی (ڤیدا) له هیندستان، هه‌ندێکی دیکه‌ش پێیان وایه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه کۆنه‌کان.
به‌ڵام مێژوو پێمان ده‌ڵێت له‌ناو زۆرینه‌ی گه‌لانی دونیادا پاراسایکۆلۆژی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به ئه‌فسون و جادوو ناوزه‌ند کراوه. پاراسایکۆلۆژیا له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا
دوای ئه‌وه‌ی لێکۆلینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به ده‌روونزانی له خۆرئاوا گه‌شه‌یه‌کی زۆری به‌خۆوه دی پاراسایکۆلۆژیا ڕێره‌وێکی دیکه‌ی وه‌رگرت، به‌جۆرێک توانرا لێکدانه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌نجام بدرێت له‌و نێوه‌نده‌شدا زانایانی ئه‌م بواره بوونی هێزه له‌ڕادده‌به‌ده‌ره‌کانیان کرد به دوو به‌شه‌وه:
یه‌که‌میان/ ئه‌و که‌سانه‌ن که خۆیان خاوه‌نی هێزێکی له‌ڕادده‌به‌ده‌رن واته به‌شێوه‌یه‌کی خۆرسک ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه. دووه‌میان/ ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌ڕێگه‌ی ڕاهێنانه‌وه توانا له ڕادده‌به‌ده‌ره‌کانیان تیادا ده‌رئه‌که‌وێت.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||