پەیەدە: هەڕەشەکەی سەر سوریا، دەوڵەتی تورکیایە

 

 

ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک-پەیەدە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

 

دەقی بەیاننامەکەی پەیەدە:

 

'قوڵایی قەیرانەکان دەبیندرێن'

 

"دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ناوەندی پارتەکەی ئەنجامدا کە تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گۆتبێژ دەکرێن.

 

دوایین گۆڕانکارییە بەپەلەکان لە سوریا و ناوچەکە، قوڵایی ئاڵۆزییەکانی سیستم ئاشکرا دەکەن. هاوکات داواکاری گەلان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و رزگاربوونیان لە ئاڵۆزییە سیاسی، ئابۆری و کۆمەڵایەتییەکان لە سەرتاسەری ناوچەکە، بە تایبەت لە بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمین، دەخاتە روو. ئەم شەڕە بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە. بۆیە ناکۆکییە هەرێمییە ناوخۆیی و کاریگەرییە دەرەکییەکانی، چی هەرێمی و چی نێودەوڵەتی، خۆیان دەخەنە روو. 

 

'شەڕ بەردەوام دەبێت'

 

لەبارەی ستراتیجی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا هەوڵدەدات سەر لە نوێ ستراتیجی مانەوەی خۆی لە عێراق و سوریا دابڕێژێتەوە بە تایبەت دوای بەجێهێشتنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و روسیاش بووە بە ئەکتەری گۆڕەپانەکە. هەوەها ناکۆکییەکانی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و بەرپەرچدانەوەی شیعەکانی عێراق و داواکاریی پەرلەمانی عیڕاق بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق. ئەمەش بە واتای دەستپێکردنی ناکۆکییەکی نوێی ئەمریکا و ئێران دێت. ئەم ناکۆکییە ئەگەر هەڵنەگەڕێتەوە بۆ شەڕێکی بەردەوام، بە شێوازی جیاواز لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت. ئەوەی لە ئێستادا لە عیڕاق، لوبنان و سوریا روودەدات، ئەم راستییانە ئاشکرا دەکات.

 

'دەوڵەوتی تورک هەڕەشەیە'

 

لەبارەی بارودۆخی سوریاشەوە، هێشتا تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر سوریا و چارەسەریی سیاسی لە سوریاش، چی بە رێگای پشتیوانی چەتەکانی ئیدلب و جێبەجێنەکردنی ئەو هاوپەیمانیانەی لەگەڵ روسیا ئیمزای کراوە، یان بە رێگای سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی و پنپێکردنی مافی خەڵکی مەدەنی، قوڵتر دەکاتەوە. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات جیهان رازی بکات لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانیدا بە تایبەت بابەتی کۆچبەران و لەم چوارچێوەیەشدا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات. لە بارەی ئیدلبەوە، دەستپێشخەرییەکەی قەسەدە بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەران گرنگ و پێویستییەک بوو، بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی بپارێزێت. بەڵام پێویستە جیهانیش هەست بە ئازاری کۆچبەرەکانی ئیدلب، عەفرین، سەریێکانی و گرێ سپی بکات.

 

لە لایەکی دیکەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستی بە سووربوون لەسەر چارەسەریی سیاسی و میتۆدی دیمۆکراتیک بە رێگای دیالۆگ، چی لەسەر ئاستی رۆژئاوا یان لەسەر ئاستی سوریا، هەیە.

 

بانگەوازی بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشە ئابۆرییەکان

 

ئێمە بانگ لە بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە لێکۆلینەوە بۆ کێشە ئابۆرییەکان بکات و بە پێی یاسا بڕیاری چارەسەریی لێبدات. هاوکات پێویستە بەڕێوەبەریی خۆسەری دیمۆکراتیک چارەسەری و رێبازەکانی نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات."

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved