ناوەڕۆكی پرۆژەكەی یەکیەتی نیشتمانی بەم شێوەیە بوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەئامادەبوونی سامان گەرمیانی، هەڵۆ پێنجوێنی، سیروان كوێخا نەجم ئەندامانی سەركردایەتی و لیوا چەتۆ ئامادەی بوون، ئەو پرۆژەیە چوار خاڵییە ئاشكراكرا كە ئاڕاستەی كۆبوونەوەی دوكانی رۆژی ١٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧ی نێوان یەكێتی و پارتی كراو بەبافڵ تاڵەبانیدا نێردرابوو تا لەئەجێندای كۆبوونەوەكەدا جێی بكرێتەوە.

دەقی ئەو پرۆژەی كە ٣٨ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئیمزاكراوەو لەماڵ هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ گەڵاڵە كراوە.

 

ڕەەنکردنەوەیەك لە بەشێك ئەندامانی سەرکردایەتیەوە

 

لە چەند ڕۆژی ڕابوردادا هەندێك لە دەزگا میدیاکان بەمەبەست هەواڵێکیان  بڵاو کردۆتەوە کە گوایە (٣٨)سەرکردایەتی (ی ن ک) ڕەزامەند بنوێنن لەسەر ڕادەست کردنی شاری کەرکوك و ناوچەدابڕێنراوەکان  بە هێزە عێراقیەکان

بەم ڕوونکردنەوەیەدەمانەوێت بۆ رای گشتی گەلەکەمان ئەم ڕاستیانەی خوارەوە بخەینەڕوو

لە دوای زیادبوونی هەرەشەکانی عیراق و هێرشکردنە سەر شاری کەرکوک و راگرتنی هێرشە چاوەڕوانکراوەکە، لە هەوڵێکدا بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر و جارێکی تر بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر و دواتر هاتنەئارای هەوڵەکان بە مەبەستی بەرگرتن لە هێرشکردنە سەر کەرکوک و ناوچەکانی تر، لە هەوڵێکی بەرپرسانەو خەمخۆرانەدا ئیرادەیەک و کۆدەنگییەک دروستبوو کە ٣٨ هەڤاڵ هاوڕابوون و لە ماڵی کاک کۆسرەت ئەو پڕۆژەیە گەڵاڵە کراو چاپکرا، دوای خوێندنەوە و پێدانی روونکردنەوەی ناوەرۆکی پرۆژەکە هەموان واژۆیان لەسەرکرد پەسەندکراو درایە دەستی بافڵ تاڵەبانی تا بیخاتە ئەجێندای کۆبوونەوەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لە دوکان.

 

١- سەركردایەتی سەربازی هاوبەش لەسنوری كەركوك پێكبهێنرێت نوێنەری هێزەكانی ئەمریكا و پێشمەرگە و سوپای عێراقی تێدا بێت.

ئەركی سەرەكی بریتیە لە دابینكردنی ئاساییش و ئارامی لەو ناوچانەو بارەگاكەشی لە سەربازگەی كەیوانی شاری كەركوك دەبێت.

 

٢- هیچ هێزێكی سەربازی نەهێنرێتە ناوشاری كەركوك .

 

٣- كێشەو ناكۆكیەكانی تر لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لە رێگەی دیالۆگ لە چوارچێوەی دەستور چارەسەر بكرێت .

 

٤- نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا هاوكاری و پشتیوان بن بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە.

 

پڕۆژەیە خراوەتە بەردەم ئامادەبوانی کۆبوونەوەکەی دوکان و بە بەشداری فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق و بارزانی، بەڵام بە داخەوە پرۆژەکە بە هەند وەرنەگیرا لەکاتێکدا هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عیراق و هاوپەیمانان و ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ پێیان باشبووە، بۆیە ئەوان پێیان وابووە کە ئەگەر ئەو پرۆژەیە قبوڵبکرایە ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتی و خاک لەدەستدانە رووی نەدەدا.

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved