| ||
|
||
یەکیەتی هاوخەمی دەربڕی
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوخه‌می یه‌كێتیی بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی هه‌رێم دوو ملیۆن ئاواره‌ی له‌كاتی لێقه‌ومانی هێرشه‌كانی داعشدا داڵده‌داو خزمه‌تیكردن، ئێستاش كاتێتی له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی له‌كوردستاندا، به‌زوترین كات رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هانای خه‌ڵكی لێقه‌وماوه‌وه بێن.
دەقی ڕاگەیاندنەکە:
شه‌وی (١٢)ی ئه‌م مانگه، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كێشه ئابورییه‌ی خه‌ڵك و دۆخی نه‌خوازراوی سیاسیی و شه‌ڕو شۆڕ پێفرۆشتنی كوردستان، له‌كاتێكیشدا زیاتر له (١٥٠) هه‌زار هاووڵاتی كه‌ركوك، دوزخورماتوو، داقوق، پردێ، شه‌نگال و تازه خورماتوو، ئاواره‌بوون و بێ ده‌ره‌تان كه‌وتونه‌ته به‌ر كزه بای ساردی پاییز. له‌ڕێكه‌وتێكی ناله‌باردا، بومه‌له‌رزه، رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستانی هه‌ژاندو سه‌ره‌نجام، ده‌وروبه‌ری (٤٠٠) قوربانی و هه‌زاران بریندار‌و كۆستی تری كورده‌واری، دووچاری نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌كه‌مان بوو، سه‌دان ماڵ و دوكان و دامه‌زراوه‌ش، داڕوخان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌دۆخێكی ناله‌باردا، بۆ ئه‌م كۆسته‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان، هاوخه‌می ده‌رده‌بڕێ. ئاشكراشه حكومه‌تی هه‌رێم، دوو ملیۆن ئاواره‌ی له‌كاتی لێقه‌ومانی هێرشه‌كانی داعشدا داڵده‌داو خزمه‌تیكردن ئێستاش كاتێتی، له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی له‌كوردستاندا، به‌زوترین كات رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هانای خه‌ڵكی لێقه‌وماوه‌وه بێن.
حكومه‌تی عیراقیش، له‌باتی پیلانی عه‌سكه‌ری و ده‌ستی به‌ده‌ستی پێكردنی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌م به‌هانای راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌وه بێت و هه‌میش، زوو هه‌نگاوی راستگۆیانه به‌پێی ده‌ستورو شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان و قه‌یرانه داراییه‌كان بنێ. سوپاسی حكومه‌تی توركیاش ده‌كه‌ین، یه‌كه‌مین وڵات بوو، هاوكاری گه‌یانده لێقه‌وماوان.
بێگومان، به‌هه‌مان په‌رۆشی و ده‌روونی پڕ له‌خه‌مه‌وه، بیرمان لای كه‌سوكاری قوربانی و لێقه‌وماوانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كه به‌داخه‌وه، زۆر زیاتر له‌باشوری كوردستان، خه‌ڵكه‌كه‌ی دووچاری قوربانی و ماڵوێرانی بون.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی قوربانیان و، هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ی برینداره‌كان و ده‌ستبه‌جێش، گه‌یاندنی كۆمه‌ك، به‌خه‌ڵكی ماڵ و موڵك روخاو ده‌كه‌ین.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ١٣/١١/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||