| ||
|
||
فراكسیۆنی یه‌كێتی: ١ی شوبات وانه‌یه‌كی مێژوویی بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان
له ساڵیادی كاره‌ساتی خوێناوی ١ی شوبات، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بروسكه‌ییه‌كی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان كردووه،
دەقی پەیامەکەی فیراکسیۆنی یەکیەتی:
ئه‌مڕۆ ١٦ ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی خوێناوی ١ ی شوبات له‌م مه‌رگه‌ساته‌دا به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌و كادر و ئه‌ندامی یه‌كێتی و پارتی له مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ولێری یه‌كێتی و لقی پارتی له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌لایه‌ن تیرۆرستان و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان شه‌ھیدكران، كاره‌ساتی ١ی شوبات خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌و كۆستێكی له‌یاد نه‌چووه له‌هه‌مان كات وانه‌یه‌كی مێژوویشه بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و ھێزه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی كه تیرۆرستان و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌بێ جیاوازی ده‌مانكه‌نه ئامانجی له‌ناوبردن، بۆیه له‌یادی پرشكۆی شه‌ھیدانی ١ ی شوبات باشترین وه‌فاداری بۆ ئاسوده‌یی رۆحی شه‌ھیدانمان زیاتر چه‌سپاندنی یه‌كڕیزی ھێز‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه باوه‌ڕمان وایه به‌ته‌نھا یه‌كڕیزی و ته‌بایی ده‌مانگه‌یه‌نێته ئاوات و ئامانجه له مێژینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان .
له‌یادی پرشكۆی شه‌ھیدانی ١ی شوبات سه‌ری رێز‌و وه‌فاداری له ئاست رۆحی به‌رزه‌فڕی ئه‌و شه‌ھیدانه‌و ته‌واوی شه‌ھیدانی رێگای ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان داده‌نه‌وێنین .
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ١ی شوبات ٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||