په یامی سه ره خۆشی سه رۆکی پارتی ئازادی کوردستان
ناوه ندی هه واڵ
په‌یامی سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی
پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد محه‌مه‌د جه‌زا
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی شۆڕشگێڕ و هونه‌رمه‌ندی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د جه‌زا، به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌سوکار و لایه‌نگرانی خوالێخشبوو کردووه
که ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌که‌یه
به‌ڕێز بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو
به‌ڕێزان لایه‌نگران و هۆگرانی ده‌نگی محه‌مه‌د جه‌زا
به‌داخ و که‌سه‌ری زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد "محه‌مه‌د جه‌زا"مان پێگه‌یشت و ئه‌و رووداوه تووشی خه‌م و په‌ژاره‌ی کردین.
خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د جه‌زا، ته‌نیا هونه‌رمه‌ندێکی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکوو هونه‌رمه‌ندێک بوو که له سه‌رده‌می شاخدا له رێگه‌ی سروود و مه‌قام و گۆرانییه‌کانییه‌وه گوڕوتینێکی زۆری ده‌به‌خشییه پێشمه‌رگه و به‌شێکی زۆر له رۆڵه‌کانی کورد له ژێر کاریگه‌ریی گۆرانی و سرووده‌کانی ئه‌وه‌وه، رێی خه‌باتیان ده‌گرته‌به‌ر. هه‌ر بۆیه محه‌مه‌د جه‌زا ئه‌گه‌ر به‌جه‌سته ماڵاوایی کردووه به به‌ڵام به رۆح و به سروود و گۆرانییه‌کانییه‌وه له نێو هه‌موو ماڵێكی کورددا ده‌مێنێته‌وه.
به‌مبۆنه‌یه‌وه به‌ناوی خۆم و بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و له‌جیاتی سه‌رجه‌م ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکار و هه‌ڤاڵان و دۆستان و لایه‌نگرانی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د جه‌زا ده‌که‌م و له خوای گه‌وره داواکارم سه‌بوریی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێ و خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکا.
عه‌لی قازی محه‌مه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
به رواری :12 ره‌زبه‌ری ی2710
04\10\2010به رامبه ر
|