| ||
|
||
بەیانامەی یەکیەتی نیشتمانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و،
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆزبێت و هیودارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، پارته سیاسییه كانی كوردستان، ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیارو مه‌ترسیداره‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی پێدا گوزه‌رده‌كات واده‌خوازێت كه گه‌لی كورستانیش ئاماده‌باشی ته‌واوی هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان و رووداوه پێشبینی كراوه‌كان، پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی بپارێزین، نه‌ك سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و ته‌خوینكردنی یه‌كدی و فراوانكردنی ده‌لاقه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوانمان .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مێژووی پڕشكۆی سه‌روه‌ری خۆیدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ماندا بووه، له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه زیانی زۆریشی كردووه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له یادی ئه‌م جه‌ژنه‌دا كه جه‌ژنی لێبورده‌یی و به‌خشنده‌ییه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆی ده‌كاته‌وه هه‌رچی پێویسته بۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن دووركه‌ونه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماری ناڕه‌وای چ لایه‌نێك كه بیه‌وێت ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكبدات و شه‌ڕی راگه‌یاندن به‌رپا بكات.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||