| ||
|
||
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) بۆ ساڵیادی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ١٩٩١ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه یه‌كێتی هه‌میشه پشتیوانیی خه‌باتی مه‌ده‌نی- پیشه‌یی چین و توێژه‌كان ده‌كات له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیستمی حوكمڕانی و چاكسازی و شه‌فافیه‌ت له وڵات‌دا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه: یادی زیوینی راپه‌ڕین و ئه‌ركه‌كانمان
گه‌لی ئازادیخوازی كوردستان ! كه‌سوكاری شه‌هیدانی نه‌مر ! پێشمه‌رگه كۆڵنه‌ده‌ره‌كان !
٥ی ئازاری ١٩٩١، ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینی رانیه‌ی راپه‌ڕی و، به‌خوێنی رۆڵه‌كانیو جه‌ماوه‌ره قاره‌مانه‌كه‌ی، كه‌پێشه‌نگه‌كه‌یان شه‌هید عه‌لی نه‌بی و شه‌هیدانی تری ده‌ڤه‌ره‌كه بوو، دیواری سامناكی فاشیه‌كانیان روخاندو سه‌لماندیان كه وزه‌ی خه‌فه‌كراوی جه‌ماوه‌ر، كاتێك ده‌ته‌قێته‌وه، ده‌توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنی و، وره‌ی گه‌ل بگه‌یه‌نێته لوتكه‌و سیاسه‌تی سات و سه‌ودای هێزه سیاسیه‌كانیش له‌گۆڕبنی!
جه‌ماوه‌ری كوردستان ! ئه‌مساڵ، له‌كاتێكدا یادی زیوینی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بوایه ئاهه‌نگی پڕ شكۆی (٢٥) ساڵه، له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا، بگێڕین؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه، قه‌یرانی دارایی، نه‌ك هه‌ر ته‌نگی به گوزه‌رانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵچنیوه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م یاده مێژووییه‌ش داناوه. به‌ڵام دڵنیاین، گه‌وهه‌ری راپه‌ڕینی به‌رده‌وام، چۆن له چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردودا، به‌رده‌وامیی داوه‌ته راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان و به‌رگه‌گرتنی گه‌مارۆكانی (١٩٩١- ١٩٩٧)و پیلانه جۆراوجۆره‌كان، له‌م قه‌یرانه داراییه‌شدا، كه مشه‌خۆری، گه‌نده‌ڵی، بیروكراسیه‌ت و سیستمی دواكه‌وتوی حوكمڕانی، كه پاشماوه زیانبه‌خشه‌كانی له‌زه‌مانی رژێمی به‌عسه‌وه، بۆ دوای راپه‌ڕین گوازرایه‌وه‌و له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه، ژێرخانی ئابوری و سیستمی حوكمڕانی، گۆڕانكاری ریشه‌ییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه؛ شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی و ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمیش، ریگر بون له گۆڕانكاری راسته‌قینه، بۆیه، كاتێك ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابوری جیهان و ناوچه‌كه‌و شه‌ڕی پاراستنی كوردستان دژی داعشه‌كان، یه‌كانگیر بون، تێكڕا، ئه‌زمونی كوردستانیان دوچاری داته‌پینی دارایی كرد‌و سه‌لمێنرا كه، ته‌نهاو ته‌نها پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت، ئازادی بازاڕ، به‌بێ باجی ره‌وا و بوار دان به چاوچنۆكی سه‌رمایه‌گوزاری و چاودێری نه‌كردنیان؛ دانه‌ڕشتنی بناغه‌ی ژێرخانی ئابوری؛ بڕیاری سه‌رپێیی پرۆژه‌ی ئابوری؛ به‌بێ نه‌خشه‌ی ستراتیژی ته‌خشانو په‌خشان كردنی ئه‌رزو دامه‌زراندنی سه‌دان هه‌زار مووچه‌خۆرو بواردان به مشه‌خۆر، ده‌ركه‌وت، ئه‌م بڕیار‌و پرۆژه ئابوریه سه‌پێنراوانه، سه‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانیان، كه ده‌ته‌قنه‌وه، چ كاره‌ساتێكی ئابوری ده‌خوڵقێنن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا پیاچونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ره‌خنه‌گرانه، له‌پێناو گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیستمی حوكمڕانی و چاكسازی راسته‌قینه له جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌ئه‌ركی قۆناغه‌كه‌ی ده‌زانێ، له‌هه‌مانكاتدا، خه‌باتی پیشه‌یی- مه‌ده‌نی، به یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌و قوڵكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌زانێ.. بۆیه، به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه، پشتیوانیی خه‌باتی مه‌ده‌نی- پیشه‌یی چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ین له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیستمی حوكمڕانی و چاكسازی و شه‌فافیه‌ت له داهاتو سامانی وڵات و مافی هاووڵاتی ده‌كه‌ین. ئه‌م جۆره خه‌باته مه‌ده‌نیه‌ش، نه‌ك هه‌ر بۆ به‌دیهێنانی مافه پیشه‌ییه‌كان گرنگه، به‌ڵكو بۆ گۆڕانكاری راسته‌قینه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیش، له‌قۆناغی دوای تێپه‌ڕینی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له راپه‌ڕین، به‌ئه‌ركی درێژه‌پێدانی دیموكراسی ده‌زانین. له‌مباره‌وه، گه‌له‌كه‌مان پێچه‌وانه‌ی پروپاگه‌نده نابه‌جێكان، له‌چه‌ند مانگی رابوردودا، به‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی داكۆكیكردن له‌سه‌ر مافه‌كانیان، سه‌لماندیان كه ئاراسته‌ی ئاژاوه‌و ئاگره‌كانی بن كای هه‌رزه‌كاری سیاسی، ناتوانێ رێبازی مه‌ده‌نی خه‌بات، بۆ چاره‌نوسی نادیار هه‌ڵدێرێ!
جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر ! له‌روانگه‌ی یه‌كێتیه‌وه، ئه‌ركی بنچینه‌یی سیاسی له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، پاراستنی ئه‌زمونی حوكمڕانی كوردستانه له‌داعشه جانه‌وه‌ره‌كانو ته‌واوی پیلانگێڕانو ئاماده‌كاریشه بۆ ئه‌گه‌ره سیاسیه چاوه‌ڕوانه‌كراو، یان چاوه‌ڕوانكراوه‌كان. ئه‌مه گرنگترین ئه‌ركی قۆناغه‌كه‌یه. راپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ش، هه‌تا دێت مه‌ترسیی زیاتریان ده‌كه‌وێته سه‌ر، چونكه كێشه‌كانی ده‌ستورو یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه چاره‌سه‌ركردنیان له‌پاره‌وه دواخرا، كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشی خرایه سه‌ر. ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌م، دۆخی حوكمڕانی‌و ئابوری كوردستانیان زیاتر‌و زۆرتر تێكدا. بۆیه، مه‌حاڵه بتوانین، كێشه ئابوریه‌كان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كێشه یاسایی‌و سیاسی‌و حوكمڕانیه‌كان، هاوئاهه‌نگ له‌ریشه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی له‌دواخستن نه‌هاتوی هه‌موو لایه‌كمانه. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ناوچه‌كه‌و عێراق‌و كوردستاندا، له‌كاتێكدا، له‌روانگه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه كۆن‌و نوێكان‌و خۆی له‌هیچ به‌رپرسیارێتیه‌كیش نازدێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا، داكۆكی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هاوسه‌نگی كێشه‌كان ده‌كاتو به‌راشكاوی دژایه‌تی له‌گرێژنه‌ده‌ركردنی دۆخه‌كه، بۆ دۆخێكی ناله‌بارتر ده‌كات. دواخستنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش، زیانی زۆری پێگه‌یاندوین، هه‌تا چاره‌سه‌ریش زیاتر دوا بكه‌وێت، بێگومان له كاره‌ساتی ناله‌بارتر نزیك ده‌كه‌وینه‌وه. بۆیه كاتی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه هاتووه. نه‌ك پینه‌و په‌ڕۆ!!
گه‌لی تێكۆشه‌رمان ! یه‌كێتیه‌كه‌تان، چۆن له‌شۆڕشدا.. پێشه‌نگی گیانبه‌خشینو درێژه‌پێدانی شۆڕشی درێژخایه‌ن بوو؛ چۆنیش له‌راپه‌ڕیندا، پێشڕه‌وی به‌رده‌وامیی مانا جوانه‌كانی راپه‌ڕین بوو، هه‌تا چه‌سپاندنی فیدرالیزم؛ چۆنچۆنیش به‌رگه‌ی ته‌واوی پیلانه‌كانی گرت.. هه‌ره پیلانی مه‌ترسیدار، گه‌مارۆكانی ئابوری نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوو بوو؛ هه‌روه‌ها، یه‌كێتیه‌كه‌ی كاروانی شه‌هیدان، هه‌روه‌كو له پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی دیموكراسیدا، ده‌سته‌به‌ر بوه؛ له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا، كه ناوچه‌كه‌و عێراق‌و كوردستان، به‌قۆناغی گواستنه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و بیری سه‌رده‌م، دوچاری شه‌ڕی سه‌له‌فیه‌ت بووه‌و دیموكراسی‌و چاره‌ی خۆنوسین، خه‌ریكه ده‌بێته ئه‌ركی ستراتیژی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا، یه‌كێتی داكۆكی ستراتیژی له‌سه‌ر مافی دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان‌و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كات. یه‌كڕیزی هێزه سیاسیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانو پته‌وكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریو هه‌ڵمه‌تی رزگاری له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا، ئه‌ركی له‌پێشینه‌مانه بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌ی قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی ره‌خساو بین، كه به‌رێوه‌یه، به‌ڵام مه‌ترسیشی له‌سه‌ره. مێژوو سه‌لماندویه‌تی، سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن، له‌به‌شه‌كانی كوردستاندا، نه‌ته‌وه‌كه‌مان له سه‌ركه‌وتن نزیكده‌خاته‌وه. باشترین به‌ڵگه‌ش فاشیه‌تی به‌عسو ئه‌نفالو كیمیابارانكردنی كوردستانه. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو، سوپای داگیركردن، چاره‌نوسی گه‌لان بنوسن. بۆیه، هه‌قوایه، حكومه‌تی ئاكه‌په، بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستاندنو سیاسه‌تی نه‌زۆكی به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ، وازلێبهێنێ. سوپاكه‌شی له‌عیراق بكشێنێته‌وه‌و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ش له رۆژئاوای كوردستان، بێهوده‌یه. تاقه رێگا، قوڵكردنی دیموكراسی‌و چاره‌سه‌ری سیاسییه.. له‌باكوری كوردستان و توركیادا. عێراق‌و سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه‌ی، له‌گێژاوی خنكێنه‌ری (١٣) ساڵی قوڵكردنی گیانی تایفه‌گه‌ریو گه‌نده‌ڵیو به‌تاڵانبردنی سه‌دان ملیار دۆلاری وڵاته‌كه؛ جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌و بڕگه ده‌ستوریه‌كان، به ماده‌ی (١٤٠)یشه‌وه، ده‌بێ به رێكه‌وتنی سیاسی راسته‌قینه سه‌رفراز بكرێ و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستانیش، له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌ش، ئابوری هاوبه‌ش، متمانه‌ی هاوبه‌ش، چاره‌سه‌ر بكرێن. چاوه‌ڕوانیشین، ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، كه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له تیكشكاندنی داعش له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌و كاریگه‌ریشن بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی، ئه‌مجاره، پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆو لۆزان، ئاشته‌وایی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی‌و مافی چاره‌نوسی گه‌لان، بچه‌سپێنن. نه‌ك حكومه‌ته‌كان، به‌پاساوی دژایه‌تی داعش‌و تیرۆر، رزگار بكه‌نو گه‌لانو دیموكراتخوازانیش بكه‌نه‌وه قوربانی سات و سه‌ودای سیاسی و ئابوری‌و ئه‌منی.
له‌كۆتاییشدا.. له‌یادی زیوینی راپه‌ڕیندا، له‌كاتێكدا سڵاو بۆ راپه‌ڕیوانی ده‌روازه‌و راپه‌ڕیوانی ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان ده‌نێرین، به‌تایبه‌تی راپه‌ڕینی ٧/ی ئازاری سلێمانی و ١١/ی ئازاری هه‌ولێرو دهۆك و خانه‌قین و گه‌رمیان و كۆیه‌و ٢١/ی نه‌ورۆزی رزگاركردنی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م شار‌و چارۆچكه‌و دێهاتی كوردستان.. به‌هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوری ئازیزه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا.. سڵاو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌ستوبرد به‌هانای راپه‌ڕیوانه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا هاتنو هه‌تا ئێستاش، هه‌ر له سه‌نگه‌ری رزگاری‌و پاراستنی كوردستانن. سڵاو له كه‌سوكاری شه‌هیدان.. كه به سه‌ربه‌رزی و دانبه‌خۆداگرتنیان، كێلی شه‌هیدانیان جوانتر راگرتوه‌و ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتیو هێزه سیاسیه‌كانی تریشیان بۆ درێژه‌پێدانی خه‌باتو خزمه‌تگوزاری، قورس‌تر كردووه.
- نه‌مریی بۆ شه‌هیدانی سه‌روه‌ر. - سه‌رشۆڕیی بۆ داعشه‌كان و دوژمنانی ئازادی. - به‌دی بێت مافه پیشه‌یی و مه‌ده‌نیه‌كان. - هه‌ر شه‌كاوه بێ.. ئاڵای كوردستان‌و مافی چاره‌نوس.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ٤/٣/٢٠١٦
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||