خـــــۆزگــه



خۆزگه‌ من شانه‌یه‌ک ده‌بوم

بۆ هاوڕێیه‌تی په‌رچه‌مت

دڵیشم وه‌کوو ئاوێنه

هه‌ڵواسیایه‌ له‌ به‌رده مت

تاپێت بڵێم خؤشم ئه‌وێ

تۆش باوه‌ڕم پێ بهێنه

ئاره‌زوت بوو بمکه‌ به‌ مۆم

هه‌موو شه‌وێ بم سوتێنه

بمکه‌ به‌ گوڵی سه‌ر سنگت

ئه‌گه‌ر سیس بووم بم ژاکێنه

به‌ڵام توخوا تکا ده‌که‌م

به‌ دابڕان مه‌م ناسێنه‌

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved