ســه‌ری ســاڵ

 



ئه‌وه‌ جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌
منیش هێشتا هه‌ر خامۆشم
له‌ هاوبه‌شی شادی یاران
ساڵانێکه‌ فه‌رامۆشم
. . .
تاکوو ئێستا له‌ ژیانا
جه‌ ژنێک نه‌بوو بڵێم ئۆخه‌ ی
من نازانم ئه‌ی خودایه‌
پرسه‌ گێڕانی من تا که‌ی
. . .
ئه‌ی ئه‌و که‌ س خۆشم ئه‌وێی
ئه‌ی خاوه‌نی هه‌موو گیانم
ئه‌وا دیسان سه‌ری ساڵه‌ و
منیش هێشتا چاوه‌ڕوانم
. . .
نوقڵ و شیرینیم بۆ چیه‌
بۆ من وه‌کو ژه هر تاڵه‌
خۆت وه‌ره‌وه‌ با به‌ شادی
به‌ سه‌ر به‌ین ئه‌م سه‌ری ساڵه‌

 

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved