ڕێـبـازی عـه شـق

 

خۆزگه‌ ببم به‌ دڵۆپێ

له‌و بارانه‌ که‌ ده‌بارێ

تابتکێمه‌ سه‌ر ڕومه‌تت

به‌ گۆناتا بێمه‌ خوارێ

تاکوو له‌سه‌ر گؤناکانت

بکێشم له‌سه‌ر له‌ ماچ

ئه‌رکات له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستت

ئاماده‌م ڕۆح بده‌م له‌ خاچ

له‌ شیلاوی لێوه‌کانت

من ده‌ست نویژی عه‌شق ده‌شۆم

ئیتر بشمرم دڵنیام

شه‌هیدی ڕێگای عه‌شقی تۆم

من نه‌مزانی به‌ده‌ستی خؤت

خونچه‌ی ساوام ئەژاکێنی

کۆرپه‌ی دڵم له‌ باوه‌شی

دابڕانا ئه‌خنکێنی

تازه‌ په‌نجه‌ی شێت و ماندوم

گه‌یشتبوو به‌ په‌رچه‌مت

لێویشم زۆری نه‌مابوو

نزیک بێته‌وه‌ له‌ ده‌مت

به‌ڵام وه‌کوو به‌ڵنده‌یه‌ک

هه‌ڵفریت له‌ باخی دڵم

له‌و ڕۆژه‌وه‌ تاکوو ێێستا

ئاواته‌ خوازی ژێر گڵم

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved