ئۆجالان: ئۆجه‌لان: به‌كوشتن و خوێنڕشتن چاره‌سه‌ر به‌دینایه‌ت

 

ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە محەمەد ئۆجالان، برای ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، هاوکات لەگەڵ کەسوکاری سێ زیندانی دیکە لە دوورگەی ئیمرالی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەردانی زیندانی ئیمرالییان کرد و چاویان بە کەسوکاریان کەوت و ئێوارەکەی لە دوورگەی ئیمرالی گەڕانەوە، لەو دیدارەدا ئۆجالان سڵاوی بۆ خەڵکی شەنگال ناردووە و داوایکردووە با بەردەوام بن لە دامەزراندنی ژیانی ئازادی خۆیان، هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی تورکیا گرتووە و ئاماژەشی بەوەداوە کە شەڕ و کوشتن چارەسەری ناهێنێت و پێویستە بۆ چارەسەری ئاشتییەکی بەکرامەت پێشبکەوێت.

 

پەیامی ئۆچالان بەم شێوەیە:

 

پەیامی ئۆجالان لەسەر شەنگال:

ڕاستە خەڵکی شەنگالیش لای من خۆشەویستن، بۆ ئازادی شەنگال دەتوانرێت باسی دوو ڕووداو بکرێت، ڕووداوی یەکەم دەروێشی عەبدی-یە، ڕووداوی دووەمیش تێکۆشانی هەڤاڵانی ئێمەیە، لە شەنگال تا ڕەقە خەڵکی ئێزدی لە مەیدانێکی بەرفراوان تووشی کۆمەڵکوژی هاتووە، بەڵام ئێمە هەموو ئەوانەمان لەناو برد کە لەوێ کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، ئێمە لە تۆڵەکردنەوەی خەڵکی ئێزدی سەرکەوتین، بۆیەش دڵمان خۆشە، ڕێز و حورمەتی بێکۆتایی خۆم بۆ خەڵکی شەنگال دەنێرم، با چێتر نیگەران نەبن، با بەردەوام بن لە دامەزراندنی ژیانی ئازادی خۆیان.

ئۆجالان لەسەر باکوری سوریاش وتی:

 پێویستە گەلی باکوری سوریا بۆ ئازادیی زیاتر تێبکۆشن، بەڵام پێویستە گەلانی دیکەی سوریاش بەشداری ئەم تێکۆشانە بن، پێویستە بۆ یەکێتی سوریا هەموو گەلانی سوریا ژیانێکی هاوبەش دروست بکەن، ئەگەر ئەمە پێشبخەن و بەسەر بکەون، هیچ هێزیک ناتوانێت ڕووبەڕوویان بێتەوە.

 

ئۆجالان لەسەر چالاکییەکانی مانگرتن و وتوویەتی:

 چالاکییەکانی مانگرتن ڕێبازێکی تێکۆشانە، بەڵام ئەمەش تا شوێنێکە، دوای ماوەیەک ئەگەر بەردەوام بکات زیان لە جەستەیان دەدات، بۆیە پێویستە چالاکییە دیموکراتییەکانی گەل پێشبخرێت، ئۆجالان هەروەها وتوویەتی: تورکیا کەوتووەتە ناو قۆناغێک کە کۆتایی پێهاتووە، بۆیە دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ناتوانێت ئەنجامێک وەربگرێت، بۆیە پێویستە هەم دەوڵەت و هەمیش پەکەکە بۆ چارەسەری ڕێ و ڕێبازی نوێ بگرنەبەر و شێوازی نوێ پێشبخەن، بە کوشتن و مردن چارەسەری بەدەست نایەت، بۆ چارەسەریش ئاشتییەکی بەکرامەت گرنگە، بۆ ئەمەش پێویستە ڕێ و ڕێبازیک کە ئاشتییەکی بەکەرامەت دروست دەکات بگیرێتەبەر، سیاسەتی لەناوبردن چارەسەری نییە.

 

کە ئۆجالان بۆ ئەو کەسانەی لە تێکۆشان و چالاکییەکانی مانگرتن گیانی خۆیان بەختکردووە :

 ئەوانەی گیانیان بەختکرد زیانێکی گەورەیان لە من و خانەوادەکانیان داوە، ئەمە دروست نییە، سیاسەت تا شوێنێک لەسەر چالاکیی مانگرتن بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوە دەوەستێت، هەشت هەڤاڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، هەم لە ئەوروپا، هەم لە باشوری کوردستان و هەمیش لە زیندانەکانی تورکیا دەستیان دایە مانگرتن، ئەوانەی زیندانین، لەخۆیدا لەناو چوار دیوارن و ناتوانن لەوێ سیاسەت بکەن، لە دۆخێکی دژواردان، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەن دەرفەت و هەل و مەرجیان زیاترە، دەتوانن لە دەرەوە ڕێکخستنی خۆیان بەهێز بکەن، با لەو مەیدانەدا کاردانەوە دیموکراتییەکانیان پێشبخەن، ئەمە ڕێبازێکی زۆر دروستە، داواشی کرد کە لە دەرەوە وەڵام و کاردانەوەی دیموکراتی پێشبخرێت.

 

ئەگەر دەرفەت بدرێت ئەو ڕێگایەی کە داخراوە، بکرێتەوە، ئەگەر دەرفەتیش بدرێت ئێمە دەتوانین ئەو ڕێگایە بکەینەوە، ئەو شتە بە شەڕ و کوشتن چارەسەر نابێت، هەروەها لەسەر ئەوەی چاوپێکەوتنەکەن لە ئیمرالی بەردەوام دەبێت یان نا وتوویەتی: نە دەتوانم بڵێم هەموو ڕێگاکانی دیدار کراونەتەوە، نە دەشتوانم بڵێم هەموو ڕێگاکان داخراون، پێویستە هەندێک تەماشای بکەین، ئەگەر هەندێک کاناڵ بە تەواوەتی بکرێتەوە، ئەمە بۆ هەرکەسێک ئەرێنی دەبێت، بەڵام ئەگەر ڕێگاکان دابخرێن، بۆ هەموو کەسێک پێشکەوتنەکان نەرێنی دەبن،

لەلایەن ڕێبەری پەکەکە-وە باسی هەڵبژاردنی ٢٣ی حوزەیران نەکراوە، محەمەد ئۆجالان باسی ئەوەی کردووە کە لە کۆتاییدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە پیرۆزبایی لە هەمووان کردووە.

 

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved