ماوەی ٤١٧ ڕۆژە، هیچ زانیارییەك لە بارەی ئۆجالانەوە ڕانەگەیەنداروە.

 

پارێزەرەکانی ئۆجالان، ڕاپۆرتێکیان لەبارەی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان-ەوە ئامادەکرد و ئاراستەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە- سی پی تی-یان کرد، بەپێی ڕاپۆرتەکەش، ماوەی ٤١٧ ڕۆژە، هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالانەوە ڕانەگەیەنداروە.

 

ناوەندی مافناسانی سەدە، بۆ ئاگادارکردنەوە سی پی تی لە ڕەتکرندەوەی داواکارییەکانیانی پارێزەزەرانی زیندانیانی ئیمرالی بە تایبەتی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکیان ئاراستەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە کرد..

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە ماوەی ١٤ مانگ واتە ٤١٧ ڕۆژە کە هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالانەوە بۆ دەرەوە ڕانەگەیەندراوە.

 

هەر لە ڕاپۆرتکەدا، هاتووە:"لە بارەی دۆخی ئۆجالانەوە هەندێک هەواڵی نەرێنی بڵاوکراوەتەوە و هەر ئەوەش ئەندامانی خێزان و گەلی کوردی خستووەتە نیگەرانییەکی جدییەوە، پێمانوایە ئەو هەواڵانەی لە بارەی ئۆجالانەوە بڵاوکراونەتەوە جیا نین لەو ڕووداوە ڕۆژانانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، بۆیە باوەڕمان وایە، کە پێویستە بەڕێز ئۆجالان لە شوێنێک دا بمێنێتەوە، کە ئاسایشی بەتەواوی پارێزراو بێت، بە پێچەوانەی ئەوەی تا ئێستا ڕوویداوە".

 

 لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا، ڕەخنە لە سی پی تی گیراوە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا بە مەبەستی نرخاندنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا سەردانی زیندانەکانی تورکیا کردووە، بەڵام نەچووەتە ئیمرالی.

 

لە کۆتایی ڕاپپۆرتەکەشدا، داوا لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە-سی پی تی کراوە، کە هەوڵ بدات بۆ ناردنی شاندێک بۆ ئیمرالی و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ڕاست لە بارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالانەوە.

 

ڕۆژنیوز

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved