چارەنوسی‌ فیدرالییەکەی‌ باشور بەرەو کوێ؟

 

 

نزار پیرۆ

 

هەرێمی‌ کوردستان لەبەرامبەر دوو ریاندایە ئەبێ یەکێکی‌ هەلبژێرێت، یان گەرانەوەی‌ یەکجاری‌ بەرەو بەغداو بەستنەوەی‌ هەمۆ سەرچاوە داراییەکانی‌ هەرێم بە بەغداوە، یان بەردەوامبوون و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی‌ سەربەخۆیی دارایی‌ و بەهێزکردنی‌ قەوارەی‌ هەرێم و هەنگاوی‌ زیاتر لە دوارۆژ.

 

دوێنێ دکتۆر هیشام داوود راوێژکاری‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق لەدیمانەی‌ چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی‌ الحدپ ی‌ عەرەبی‌  بە ئاشکەرایی‌ ئەوەی‌ راگەیاند کەوا مستەفا کازمی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق بە قوباد تاڵەبانی‌  ووتووە من مڕۆڤێکم بە کراوەییی‌ قسەدەکەم و ئامادەم بریاری‌ زەحمەت بدەم لە پێناو سرینەوەی‌ بەربەستەکانی‌ نیوان بەغداو هەرێم، ناڵێم هەموو ئەو بەربەستانەی‌ چەندین ساڵە پەنگیان خواردووە، بەڵام وەکو پێنگاوێکی‌ گەورە بەرەو پێشەوە،  چارەسەرەکان  ئاسانن کە خۆیان لە چەند بوار ئەگرن، نەفت و کانزا سروشتیەکان و خاڵە سنووریەکان، ئەوانە سەر بە دەولەتی‌ ئیتحادین و لە هەمان کاتدا شایستە مرۆییەکانی‌ خەڵکی‌ هەرێم وەکو شایستە مرۆییەکانی‌ خەڵکی‌ تری‌ عیراق، میزانییەی‌ گشتی‌ عیراق دابینیدەکات، ئەگەر بتوانین لەسەر ئەو خاڵانە رێکەوتین ئەوە ئەتوانین رێکەوتن بکەین.

 

وەڵامی‌ کازمی‌ بۆ وەفدی‌ هەرێم بە و مانایەدێت، ئەو خاڵانەی‌ باسکردووە کلیلی‌ رێکەوتنن لەگەڵ بەغدا و سازشیان لەسەر ناکرێت و جێگای‌ چیتر دانوستان و ڤرد و جرد نەماوە لە نیوان بەغدا و هەرێم، جیتر با خەڵکی‌ هەرێم هیوا نەبەستێت بەو چوون و هاتنەی‌ نیوان هەولێر و بەغدا، چونکە وەفدی‌ هەرێم وەڵامی‌ کوتایی‌ وەرگرتووە سەبارەت بە مەرجەکانی‌ بەغدا لەسەر هەناردنی‌ شایستە داراییەکان.  

 

مستەفا کاڤمی‌ کە بە فعلی‌ ئەوە دوو حەفتەیە وەک سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق کاری‌ کردووە، هەرچەندە لێدوانەکانی‌ و بەڵێنەکانی‌ لەم دوو حەفتەدا دەیان جار زۆرترن لە کردارەکانی‌، بەڵام وەکو دیار و پێدەچیت ئەو پێاوە بریاری‌ زەحمەت و یەکلاییکراو بدات کە هاوپێشەکانی‌ لە سەرۆک وەزیرانی‌ پێشووی‌ عیراق نەیانتوانی‌ ئەو کارە ئەنجامدەن.

 

ئەوجا چارەسەر کردنی‌ کێشەداراییەکانی‌ هەرێم و بەغدا و یەکلاییکردنی‌ ئەو مەسەلەیە، چی‌ بەگەرانەوە بێت بۆ بەغدا یان بە هەر بریارێکی‌ تربێت هەرێم بیداد، کوتایی‌ پێدێت  لەماوەی‌ حوکمی‌ کازمیدا.

لە بیرمان نەچێت یەکێک لە بەڵینەکانی‌ کازمی‌ بو گەلانی‌ عیراق ئەوەبو کە ‌حکومەتی‌ ئیتحادی‌ دەست بەسر هەموو خاڵە سنووریەکاندا بگرێت، نەفت و کانزا سروشتییەکان لەدەست بەقاچاغبردن و گرۆپە میلشییاکان دەربێنێت.

 

 گەر کازمی‌ بیەوێت خەڵکی‌ نارازی‌  و شەقامی‌ عیراقی‌ رازیکات و هێز و دەست رویشتووی‌ خۆی‌ پیشاندات، ئەوە ئەبێت ئەو بەڵێنانە هەرێمی‌ کوردستانیش بگرێتەوە و ئەوە خوی‌ لە خویدا چارەنووسی‌ هەرێم و بریاری‌ حکومەتی‌ هەرێم بە یەک لەو لایەندا دەبات،  ئەوە  سەبارەت بە لایەکەی‌ کازمی‌ و حکومەتی‌ ئیتاحادی‌ لەو بابەتە.

 

لایەکەی‌ هەرێم و ئەو ناکوکیانەی‌ هەن لە هەرێمی‌ کوردستان، بگرە لە نەدانی‌ مووچەو خەرابی‌ باری‌ دارایی‌ خەڵک و نارازایی‌ شەقام و شەری‌ گەندەڵی‌ و سستی‌ حزبە دەست رویشتوەکان لە ئەنجامدانی‌ چاکسازی‌، هەروەها ناشەفافی‌ لە کاری‌ حکومەتە یەک لە دوایەکانی‌ هەرێم  لەبواری‌ نەفت و غاز و نارونی‌ گرێبەستەکانی‌ لەگەڵ کۆمپانییە نەفتییەکان و گرێبەستە پەنجا ساڵیەکەی‌ لە گەڵ تورکیا و ناکوکی‌ نیوان هەردوو حیزبە دەستهەڵاتدارەکەی‌ هەرێـم، هەروەها لە دەستدانی‌ هەرێم  بو پەیوەندی‌ و کەناڵە سیاسیەکانی‌ لەگەڵ ئەمریکا باش ئەنجامدانی‌ ریفراندم و گوێنەدان و پشتگوێخستنی‌ ئەنجامدەرانی‌ ریفراندم لە ویست و پێشنیارەکانی‌ ئەمریکا سەبارەت بەدواخستنی‌ پرسی‌ رفراندم، ئەوە وای‌ کرد دبلوماسیەتی‌ هەرێم لەگەڵ عێراق پشتگیری‌  ئەمریکا بو داوایەکانی‌ کورد لە بەغدا لەدەستبدات.

 

وەزعی‌ هەرێم  لە بەرامبەر ئەو هۆکارە ناوخۆییانەی‌ خستمانەرو، ئەوە دیاردەکات، گەرهات و هەرێمی‌ کوردستان بەرەو پاش گەراوە لە بەغدا و بە مەرجەکانی‌ کازمی‌ رازینەبو و بریاری‌ رێگا سەختەکەی‌ گرتەبەر کە خوی‌ داهاتی‌ خۆی‌ پەیدابکات و  رازینەبو بگەرێتەوە خالی‌ سفر لەسەربەخۆیی‌ دارایی کە دروشمی‌ ئەوکاتی‌ هەردوو حزبەکەبو، ئەوکاتەی‌ خۆا لێخوشبو تاڵەبانی‌ و بارزانی‌ کلیلە بازنییەکەی‌ لولەنەفتییەکەیان سوراند و دەستی‌ یەکتریان گرت و بلندکر، ئاخو ئەوکاتە باوەریان وابو بتوانن سەربەخۆیی‌  دارایی پێکبین؟ یان هەریەکەو یە ک و دوو و سێ ی‌ تری‌ بەمێشکیاندا دە‌هات؟

 

ئاخۆحسابی‌ ئەو رۆژە کرابو کە حکومەتی‌ بەغدا بە ئاگابێت و پارەیان لەسەر ببرێت و بیانخاتە وەزعێکی‌ نالەباری‌ وەکو ئەورۆ پاش ئەوەی‌ هەلسوکەوتی‌ هەردوو حزب بەرامبەر بە نەفتی‌ کوردستان بۆ بەغدا دیاربو و بەغدا زانی‌ کە  درویشمی‌ سەبەخۆیی  دارایی تەنها درویشم بو چیتر نا، و بەغدا بریاری‌ برینی‌ شایستەدارایەکانی‌ هەرێمی‌ دا؟

 

ئێستا هەرێم لە بەرامبەر پروسەیێکی‌ چاکسازیدایە و ئەگەر نیازپاکی‌ هەبێت ئەکرێت ئەو دوخە تێپەرێندرێت، بەڵام بەمەرجێک ئە وجارە لایەنی‌ پەیوەندیدار راستگۆیانە هەلسوکەوت بکات، چوونکە خەلکی‌ کوردستان چیتر لەو دەستهەڵاتە خۆشنابێت و چیتر بەرگەی‌ ئاشبەتاڵیکی‌ تر ناگرێت.

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved