| ||
|
||
نێچیرڤان بارزانی وەڵامی حەسەن نەسروڵڵای دایەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی دەداتەوە.
دەقی لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی:
به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى له وتارێکدا دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسى، به شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و قوربانیدان و قارەمانيه‌تيی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگه‌ى داخه کەسێکی وەک به‌ڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆریيەکان و ڕۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان بریندار بکات. سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌يدا به‌خشيوه، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاسته‌وخۆى مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، ڕۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتيی پێشمەرگە و جه‌نابى سه‌رۆك، شايه‌تييان دا. گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به هاوكارييه‌كانى دۆستانى ده‌زانێت و سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له شه‌ڕى دژى داعشدا يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان داوه، به ڕێزه‌وه له‌و پشتگيرييه‌ى ئه‌وان ده‌ڕوانێت و قه‌ت له‌بيرى ناكات. گه‌لى كوردستان و پێشمەرگە زیاتر لە سەدەیه‌كە بەرەنگاری گەورەترین و دڕاندانەترین هێرشی قڕکاری بوونەتەوه، له شه‌ڕى داعشيشدا هەرێمی کوردستانيان پاراست و بەشدار بوون لە پاراستن و ڕزگارکردنی زۆر شوێنی دیکەی عێراق، ئەمڕۆش پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئه‌ركى هەرە لەپێشی خۆيان دەبينن، له كاتێكدا دۆخى ناوچه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌موومان كار بۆ ئارامكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بكه‌ين.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ١٣/١/٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||