ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

 

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عێراق بڵاو كردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بەردەوامیی بەكارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران له‌ عێراق ئیدانە دەكەین، خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستوریی رێگەپێدراوە، كوشتنی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستورییەكانی هاوڵاتیانە".

 

ئێمە لەكاتێكدا داوای راگرتنی ئەو تووندوتیژی و هەڵسوكەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەكەین، پشتگیریی خۆمان بۆ داوا رەواكانی خۆپیشاندەران دووپات دەكەینەوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر كە مافی شایستەی گه‌لی‌ عێراقە

ده‌بێ هه‌مووان له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ كێشە و ناڕەزایی و داواكارییەكانی خەڵك بە زەبری هێز و سەركوتكاری نە كپ دەكرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانه‌، داوا دەکەین هه‌رچى زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٦/٢/٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved