نه‌خۆشی تێكه‌ڵكردنی پیت و وشه‌كان
Dyslexia وشه‌یه‌كی یۆنانییه واتاكه‌ی تێكه‌ڵكردن له خوێندنه‌وه.
ئه‌و گرفته به كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی و كێشه ده‌وترێت كه به تایبه‌تی كێشه‌ی خوێندنه‌وه و نوسین و زمان ده‌گرێته‌وه.
هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی ئه‌و نه‌خۆشیه جارێك له لایه‌ن زانایانی زانست زۆر روون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هۆكارێك له مێشكدا، به جۆرێك ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی ده‌نگ و هۆكاره وێنه‌ییه‌كان به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات، باش كارناكات.
45% تا 50% ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه dyslexia یان هه‌یه دایك یان باوكیشیان نه‌خۆشی dyslexix یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان هه‌یانبوو ئه‌وا رێژه‌كه ده‌چێته سه‌رووتر.
Dyslexia زیاتر له كاتی خوێندنه‌وه خۆی ده‌رده‌خات ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه ئه‌ركی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه ده‌بێت به خێرایی و به رێكوپێكی پیته‌كان رێكبخات و هاوكات داڕشتنی پیته‌كان وه‌ك ده‌ق و تێگه‌یشتنی پێكه‌وه زه‌حمه‌ته.
كاتێك مرۆڤ به ده‌نگی به‌رز ده‌بێت بخوێنێته‌وه یان بنوسێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه زۆر هه‌ڵه ئه‌كه‌ن و سه‌ریان لێ ئه‌شێوێت.
مرۆڤێك كه dyslexia ی هه‌یه له‌وانه‌یه:
كه‌متر توانای له‌به‌ركردن یان وه‌رگرتنی زانیارییه‌كانی له مێشكدا هه‌بێت
جار هه‌یه كه ناتوانێت رسته‌یه‌ك بێ هه‌ڵه بڵێت
هه‌ستی بێ بڕوایی به‌خۆی كه‌متر ده‌بێت
هه‌ستی خۆ به‌كه‌م زانین له ئه‌قڵدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا
نیشانه‌كانی Dyslexia
دره‌نگتر له تێگه‌یشتن له راهێنان و مه‌شق كردن‌دا
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌كان
ژانه سه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی درێژ خوێندنه‌وه (نوسین- فێربوون).
ئه‌گه‌ر بێًتو dyslexia ده‌ست نیشان نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌بێته هۆی دواكه‌وتنی منداڵ له پرۆسه‌ی فێربوندا، منداڵ به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ناتوانێت ئاماده بێت له قوتابخانه، له وانه‌كانیشدا دوا ئه‌كه‌وێت.
دواتریش له قۆناغێكی نزمدا خۆی ئه‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئاستی بڕوابوونی منداڵ ئه‌بێت.
هه‌رچه‌نده له منداڵێكه‌وه تا منداڵێكی تر جیاوازه هه‌ندێك منداڵ زووتر شت وه‌رئه‌گرن له‌وانی دیكه.
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه/ ده‌شتی رواندزی
سه‌رچاوه: New cause health/ Miami university
|