نه‌خۆشی فێ
کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیی فێ واته صرع:
له‌وه‌ته‌ی زانسته پزیشکییه‌کان ناسراون نه‌خۆشی ( فێ ) ش ناسراوه ، له‌و ده‌مه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه بۆته مایه‌ی مشت‌ومڕ و کێشمه‌کێشی نێوان زانست و جادووگه‌ریی .
له چاخه کۆنه‌کاندا فێ به‌گه‌لێک ناو ناوزه‌د کراوه ، بۆ نموونه ناوبراوه به نه‌خۆشییه پیرۆزه‌که ، ئه‌مه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که نۆره‌ی فێ له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه دێت که فریشته‌یه‌کی پیرۆز ده‌چێته ناو جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌که‌وه ، پاشان له‌سه‌رده‌مێکی تردا ئه‌م نه‌خۆشییه ناوده‌برا به‌نه‌خۆشی شه‌یتان و دێوه‌زمه‌کان ، به‌و باوه‌ڕه‌ی که شه‌یتان یان دێوه‌زمه‌یه‌ک ده‌چێته ناو جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌که‌وه هه‌ربۆیه په‌نایان بۆ چاره‌سه‌ر به‌لێدان یان داخکردن به‌ئاگر یان هه‌ر ئامڕازێکی ئازارده‌ری
تر بردووه تا شه‌یتانه‌که ناچار بکه‌ن له جه‌سته‌که ده‌ربچێت . له سالێ ( 400 پێش زایین
) دا ئیبۆکرات به‌گژ ئه‌م ناو و بیروباوه‌ڕانه‌دا چووه‌وه و ڕایگه‌یاند که فێ نه‌خۆشییه‌که وه‌ک هه‌موو نه‌خۆشییه‌کانی تر، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش ده‌ماخه و شه‌یتان و دێوه‌زمه‌کان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان پێوه‌ی نیه، هه‌ربۆیه ده‌بێت به داووده‌رمان یان ده‌سنیشانکردنی خواردنێکی دیاریکراو چاره‌سه‌ر بکرێت .
له‌پاش ئه‌مه سه‌رده‌مێکی تر هاته پێشه‌وه که خه‌ڵکی بڕوایان وابوو فێ به‌هۆی میکرۆبه‌وه دروست ده‌بێت و ڕووده‌دات و ئه‌م میکرۆبانه‌ش توانای ته‌نینه‌وه‌یان هه‌یه له که‌سێکی تووشبووه‌وه بۆ که‌سێکی ساغ به‌هۆی ده‌ست به‌رکه‌وتنه‌وه ، به‌م هۆیه‌وه نه‌خۆشی تووشبوو به فێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یناڵاند له‌ده‌ست بێزلێکردنه‌وه و مامه‌ڵه نه‌کردن و دووره‌په‌رێزی خه‌ڵکی له‌ترسی تووشبوونیان . پاشان سه‌رده‌مێکی دیكه هات که فێ به‌جۆرێک له‌شێتی دائه‌نرا، له‌به‌رئه‌وه نه‌خۆشه‌که کۆت و به‌ند ده‌کرا و له‌زیندانی دوور له شار و ئاوه‌دانی داده‌نرا، هه‌روه‌کو به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه ژیرییه‌کاندا کردووه .
له‌گه‌ڵ چوونه ناو سه‌ده‌ی نۆزده وه تێڕوانینه‌کان به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشیی فێ گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، ئه‌وه‌ش پاش ده‌رکه‌وتنی چه‌ند ڕاستییه‌کی گرنگ ده‌رباره‌ی فێ ، له‌ساڵی ( 1857) زانا ( چارلس لۆکۆک ) ده‌رمانێکی دژه فێی دۆزییه‌وه که
پرۆمیدی پۆتاسیۆم بوو به‌مه‌ش ئه‌م زانایه توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و شێوازه جادووگه‌رانانه‌ی له‌چاسه‌رکردنی فێدا به‌کارده‌هێنران .
له‌ساڵی ( 1860) دا زانا
( سکوایه‌ر ) ڕایگه‌یاند که فێ شێتی نیه و ڕایسپارد به‌جیاکردنه‌وه‌ی تووشبووانی فێ له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی ژیرییان هه‌یه، ده‌بێت ئازاد بکرێن له زیندانه‌کاندا و مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌ر نه‌خۆشێکی تر بکرێن .
له‌ساڵی ( 1874) زانا ( جا‌کسۆن ) ناوبانگی ده‌رکرد به‌هۆی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یانه‌ی ده‌رباره‌ی فێ ئه‌نجامیدان ، (
جا‌کسۆن ) یه‌که‌م که‌س بوو که پێناسه‌یه‌کی زانستییانه‌ی بۆ فێ کرد که هه‌تا ئێستاش کاریگه‌ریی به‌رده‌وامی هه‌یه ، ئه‌م زانایه پێناسه‌ی فێی کرد به‌وه‌ی بریتییه له خاڵیبوونه‌وه‌یه‌کی کاره‌باییانه له توێکڵی ده‌ماخدا ڕووئه‌دات ، ئه‌م خاڵیبوونه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ و خێرا هه‌ندێ جار ڕووده‌دات
زانا ( کاور ) له‌ساڵی ( 1881) دا په‌رتووکێکی له‌سه‌ر فێ نووسی که تیایدا باسی له تیۆره‌کانی (
جا‌کسۆن ) کردووه و تیایدا فێی له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی خۆی جیاکردۆته‌وه وه‌ک هیستیریا . له‌ساڵی (
1929) دا زانای ئه‌ڵمانی ( بێرگه‌ر ) هێڵکاری ده‌ماخی دۆزییه‌وه و وه‌سفێکی ووردی بۆ نه‌خۆشی فێ کرد ، ( بێرگه‌ر ) له‌ڕووی پراکتیکییه‌وه تیۆره‌کانی (جا‌کسۆن)ی سه‌لماند و فێی له حاڵه‌ته هاوشێوه‌کانی جیاکرده‌وه به‌هۆی هێڵکاری ده‌ماخه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌هۆی هێڵکارییه‌که‌وه توانی جۆره‌کانی فێ و پێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌که له ده‌ماخدا بدۆزێته‌وه .
بایه‌خدانی زۆرێک له زانایان به نه‌خۆشیی (فێ) به‌رده‌وام بووه و هه‌وڵیانداوه په‌ی به زۆرێک له‌و نهێنییانه به‌رن که هه‌تاکو ئێستاش به‌نه‌زانراوی ماونه‌ته‌وه ، له‌و گرنگی و بایه‌خ پێدانانه‌ش به‌ستنی کۆنگره‌ی زانستییه ماوه ماوه له‌یه‌کێک له‌شاره گه‌وره‌کانی جیهاندا تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆر له زانایان کۆده‌بنه‌وه و بیروڕا و زانیاری و شاره‌زایی خۆیان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا .
وێڕای هه‌موو ئه‌و گرنگی پێدانانه‌ش هه‌تا ئێستاش زۆر ته‌مومژ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه که پێویستی به‌کۆششی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌مومژانه و په‌ی بردن به لایه‌نه نادیار و شاره‌وه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه .
ڕاوبۆچوونی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌که‌سێتی تووشبوو به فێ ، به‌شێک له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی فێ هاتوون هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک جیاکه‌ره‌وه‌ن که که‌سێتییان جیاده‌کاته‌وه له که‌سانی دیکه و ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یان به که‌سایه‌تی فێدار ناوبردووه . گرنگترین ئه‌و جیاکه‌ره‌وانه‌ش بریتین له : گۆشه‌گیری و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، زۆر سکاڵاکردن ، ته‌سکی له بیرکردنه‌وه‌دا ، زوو هه‌ڵچوون ، ڕه‌شبینی ، سه‌رکێشی ، ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزیی .
توێژه‌ره‌وه‌کان باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م نیشانانه له‌ئه‌نجامی تووشبوون به ( فێ ) دروست ده‌بن .
به‌شێکی دیكه له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه که خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سێتی فێدار پێش تووشبوونی که‌سه‌که به فێ بوونیان هه‌بووه له که‌سه‌که‌دا و ئه‌م خه‌سڵه‌تانه هاوه‌ڵی فێ ـ ن نه‌ک له‌ئه‌نجامی تووشبوونی که‌سه‌که‌وه به فێ دروست ببن ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن فێ تووشی ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که که‌سێتییه‌کی فێداریان هه‌یه و هه‌ندێ له‌م نیشانانه له که‌سه نزیکه‌کانی نه‌خۆشه‌که‌شدا هه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌وان فێداریش نه‌بن .
سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانیش زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه داوه که بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییانه له‌نێو نه‌خۆشه فێداره‌کاندا زیاتره له‌چاو بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان له‌ناو که‌سانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌دا .
ڕێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان له‌نێو که‌سانی فێداردا ده‌گاته له ( 35% ) ، به‌ڵام له‌نێو که‌سانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌دا نزیکه‌ی ( 6% ) ه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێکی زۆری نه‌خۆشه فێداره‌کان نه‌نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌یه و نه‌خاوه‌نی که‌سێتییه‌کی فێدارن و وه‌ک هه‌موو تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه وان .
له‌مه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که خودی فێ خۆی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی نیه له‌سه‌ر که‌سێتی یان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ، چونکه هیچ نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونیی دیاریکراو نیه که تووشی نه‌خۆشی فێدار بێت، به‌ڵکو نه‌خۆشی هه‌مه‌جۆریان تووش ده‌بێت وه‌ک
( خه‌مۆکێ ، دڵه‌ڕاوکێ ، وه‌سواسی ) . که‌واته ده‌کرێت بڵێین کاریگه‌ری فێ کاریگه‌رییه‌کی ناڕاسته‌وخۆیه و هاوشانی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی تر که کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتی یان تێکچوونی ده‌روونیی .
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتی فێدار بریتین له مانه
1 - که‌مئه‌ندامیی : فێ به که‌مئه‌ندامییه‌کی شاراوه داده‌نرێت . نه‌خۆشی فێدار له‌هه‌موو کاتێکدا ئاساییه جگه له‌کاتی نۆره‌کان یاخود پێش نۆره‌کان که له‌و کاتانه‌دا نه‌خۆشه‌که هه‌ست به‌په‌ککه‌وته‌ییه‌کی ته‌واو ده‌کات . له‌به‌رئه‌وه‌ی کاته‌کانی ڕوودانی نۆره‌کانی فێ نادیاره ئه‌مه وا له‌نه‌خۆشه‌که ده‌کات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا بێت له‌هه‌موو کاتێدا ، چونکه نه‌خۆشه‌که نازانێت له‌چ کاتێکدا تووشی نۆره ده‌بێت ئه‌مه‌ش ترسێکی به‌رده‌وام دروست ده‌کات ، ئه‌م ترسه‌ش بێبه‌شی ده‌کات له‌ئه‌نجامدانی ئاره‌زووه‌کانی وه‌ک ( شۆفێری ، مه‌له‌وانی ، یارییه وه‌رزشییه‌کانی دیكه ) ، هه‌روه‌ها بێبه‌شی ده‌کات له‌ئه‌نجامدانی هه‌ندێ کاری مه‌ترسیدار وه‌ک کارکردن له‌سه‌ر ئامێره جووڵه‌ییه‌کان ، نزیکبوونه‌وه له‌ته‌زووی کاره‌با یان ئاگر .
ئه‌گه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشیی فێ له‌کاتی منداڵییه‌وه بووبێت ئه‌وا که‌سێتی ئه‌و نه‌خۆشه له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنیدا دووچاری ڕه‌وشی نائاسایی ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و تووشبوونه‌وه ، بۆنموونه له‌لایه‌ن دایک و باوکییه‌وه چاودێری و گرنگییه‌کی بێئه‌ندازه‌ی پێده درێت یاخود به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه دووچاری بێزراندن و ڕق لێبوونه‌وه ده‌بێته‌وه ، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا گه‌شه‌ی که‌سێتی دووچاری لادان ده‌بێت له‌چاو گه‌شه‌ی که‌سێتی ئاسایی‌دا ، ده‌رئه‌نجام له‌حاڵه‌تی یه‌که‌مدا (
چاودێری کردن و گرنگی پێدانی بێئه‌ندازه ) که‌سێتییه‌کی پشتبه‌ستوو له‌گه‌ڵ هه‌ستکردن به‌که‌مسه‌ری به‌رهه‌مدێت و له‌حاڵه‌تی دووه‌میشدا ( بێزراندن و ڕق لێبوونه‌وه
) دووچاری توندوتیژی و شه‌ڕه‌نگێزی ده‌بێت .
تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه بۆ که‌سی فێدار زۆر جیاوازه له‌تێڕوانینیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی که‌نه‌خۆشییه جیاوازه‌کانی دیكه‌یان هه‌یه . ئه‌م تێڕوانینه بۆ که‌سی فێدار یان لایه‌نگری یان ڕق لێبوونه‌وه و خۆبه‌دوورگرتن ده‌گرێته خۆی . ئه‌م تێڕوانینه ته‌نها له‌توێژێکی دیاریکراوه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵکو تێڕوانینێکی گشتییه له‌نێو تێکڕای خه‌ڵکی به ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیره‌وه و له‌هه‌موو وڵاتاندا ئه‌م تێڕوانینه هه‌یه . هه‌ندێ له‌شاره‌زایان هۆکاری ئه‌م تێڕوانینه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نۆره‌کانی فێ که دووچاری نه‌خۆشه فێداره‌کان ده‌بێته‌وه که‌تیایدا کۆنترۆڵی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و کۆمه‌ڵگه‌ش به‌م تێڕوانینه‌ی که ڕق لێبوونه‌وه و بێزلێبوونه‌وه له‌خۆده‌گرێت سزایان ده‌دات .
قوتابخانه‌کانیش خۆیان به‌دوورئه‌گرن له‌وه‌رگرتنی قوتابی فێدار له‌ترسی کاریگه‌ری نۆره‌کانی فێ له‌سه‌ر قوتابییه‌کانی تر . له‌کارگه و کۆمپانیاکانیشدا کارپێکردنی که‌سانی فێدار ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه چونکه خاوه‌نی ئه‌م کارگه و کۆمپانیا و شوێنی کارانه بڕوایان وایه که ئه‌م که‌سانه توانای پێویستییان نیه بۆ کارکردن .
تێڕوانین و مامه‌ڵه‌یه‌ی هه‌ڵه‌ی خاوه‌ن کار و کۆمه‌ڵگه به‌گشتی کارده‌کاته سه‌ر باری ده‌روونی که‌سانی فێدار و وا ده‌کات هه‌ست به‌شکست خواردن بکه‌ن ، ئه‌م هه‌سته‌ش ڕۆحی تۆڵه کردنه‌وه و شه‌ڕه‌نگێزی و دوورکه‌وتنه‌وه له کۆمه‌ڵگه ده‌خوڵقێنێت تیایاندا . له به‌شه فێدا، کاتێک سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌که (واته فێیه‌که ) له لاجانگه پلدا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر یادگه (واته الژاکره ) ، ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش له دیواره پلدا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر زیره‌کی ، ئه‌گه‌ر له پلی پێشه‌وه‌دا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر ئاگایی و ڕه‌فتار ، ئه‌گه‌ر له پلی ناوچاواندا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر بینین . پێویسته کاریگه‌ری به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری نه‌خۆشه‌که له‌بیر نه‌که‌ین ، بۆنموونه له‌حاڵه‌تی پێدانی ده‌رمانه‌کانی وه‌ك
فینۆباربیتۆن و پریمیدۆن و ته‌نانه‌ت کلۆنازیبام
به‌منداڵی فێدار ئه‌وا کاریگه‌رییه‌که‌ی ده‌بێته هۆی فره جووڵه‌یی ، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ( فینۆتۆبین ) بۆ ماوه‌ی درێژ، ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی درێژخایه‌ن که‌ده‌بێته هۆی تێکچوونی ڕه‌فتار و بیر بڵاوی و وڕێنه و توندوتیژی و تێکدان .
|