| ||
|
||
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه: له خه‌می کێ دان جگه له‌خۆیان؟
وتار و نوسینەکانی سەرکردەی کۆچکردوو نەوشیوان مستەفا
یه‌که‌م پارله‌مانی کوردستان که ئه‌بو دوای ٦ مانگ به پێ‌ی رێککه‌وتنی هه‌ردو حیزبی گه‌وره و، دوای ٤ساڵ به پێ‌ی ئه‌و قانونه‌ی رێکی خست بو، دوباره بێته‌وه، به‌ڵام به هۆی نه‌بونی ویستی سیاسی لای سه‌رکردایه‌تی هه‌ردو حیزب، هه‌ڵبژاردن دوباره نه‌بوه‌وه تا ئه‌مه‌ریکا هاته عیراق و رژێمی به‌عسی روخان و، رێوشوێنی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عیراق و له کوردستاندان.
کاتێ باسی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پارله‌مانی کوردستان هاته‌کایه‌وه له ناو خه‌ڵک‌دا دو بۆچون هه‌بو: یه‌که‌میان، داوای ئه‌کرد خه‌ڵک به‌گه‌رمی به‌شداری بکا له هه‌ر 3 هه‌ڵبژاردنی کوردستان‌دا: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیکوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان. ئه‌مانه وایانئه‌زانی ته‌جروبه له رابردو وه‌رگیراوه. ئه‌مجاره‌یان پارله‌مان کارا و چالاک ئه‌بێ له ئه‌نجامدانی فرمانه‌کانی‌دا.
دوه‌میان، بێ هیوا بو له‌مپارله‌مانه‌ش، پێ‌ی وابو کۆپیه‌کی ئه‌وه‌ی پێش‌و ئه‌بێ و، ئه‌میش کارا نا‌بێ،ئه‌رکه‌کانی پێ جێبه‌جێ ناکری، چونکه بڕیار له ده‌س سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان‌دائه‌مێنێته‌وه. له به‌ر ئه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا هیچ سودێکیراسته‌قینه‌ی نا‌بێ.
من خۆم له گه‌ڵ بۆچونی یه‌که‌م بوم، به هیوا بوم که هیچ نه‌بێ پارله‌مان هه‌ندێ له ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ ئه‌کا، به تایبه‌تی:
• چاودێری بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم و جۆری دابه‌شکردن و سه‌رف کردنی. • لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیره‌کان و کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌کان.
به داخه‌وه ئێمه‌مانان که بانگه‌شه‌مان بۆ بۆچونی یه‌که‌م کرد و، داوامان له هه‌مو ده‌نگده‌ران، له کوردستان و له ده‌ره‌وه، کرد به په‌رۆش و گه‌رمیه‌وه بچن بۆ ده‌نگدان ده‌رکه‌وت به هه‌ڵه چوبوین، چونکه ئه‌میش ئه‌گه‌ر له‌وی پێش‌و لاوازتر نه‌بوبێ ئازاتر نه‌بو.
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی پارله‌مانی پێش‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی ناوخۆی خوێناوی بو که به‌وان نه‌ئه‌کوژایه‌وه، ئه‌وا ئێستا یه‌کێتی وپارتی به هاوپه‌یمانێتیه‌کی ستراتیجی به‌رامبه‌ر جۆری به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان و جۆری به‌شداری له داووده‌زگا ناوه‌ندیه‌کانی عیراق به‌ستروانه‌وه‌ته‌وه و، حیزبه کوردیه‌کان و ته‌نانه‌ت ره‌نگه جیاوازه‌کانی تورکومان و مه‌سیحی و فه‌یلی و ئیزیدی و شه‌به‌ک و کاکه‌یی.. له ئیئتیلافێکی پارله‌مانی و حکومه‌تی فراوان دا به‌شدارن و، مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ، هیچ نه‌بێ له‌م قۆناغه‌دا، له گۆڕێ نیه. ئه‌بێ چی کۆسپێ له رێی ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان‌دا بێ؟ ئه‌و کۆسپه: ئایا سه‌رکۆماری عیراقه؟ ئایا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه؟ ئایا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه؟ ئایا سه‌رۆکی پارله‌مانه؟ ئایا سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتیه؟
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی پارله‌مان! وا خه‌ریکه ماوه‌ی قانونیتان له ته‌واو بون نزیک ئه‌بێته‌وه، کاتی ئه‌وه هاتوه حسابیکی سه‌ره‌تاییتان له گه‌ڵ بکه‌ین: ئه‌گه‌ر منه‌تی په‌سه‌ندنی ده‌ستوری عیراقمان به سه‌را ئه‌که‌ن، به بێ هیچ ئیعتیرازێ له سه‌ر هیچ ماده و بڕگه‌یه‌کی، به کۆی ده‌نگ.. ئه‌وه جێگه‌ی شانازی نه‌بو چونکه ئه‌و ده‌ستوره چه‌ندین ماده‌ی نه‌شیاو و قابیلی گفتوگۆی تێدا بو، که ئه‌بو ئیعتیرازی له سه‌ر بگرن.
ئه‌گه‌ر منه‌تی نوسینی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان‌مان به سه‌ردا ئه‌که‌ن، ئه‌و ده‌ستوره به پێشه‌کیه درێژه کاڵ‌و کرچه‌که‌یه‌وه و، به هه‌مو ماده باش و خراپه درێژه کۆنه‌په‌رسته‌کان و پێشکه‌وتوه‌کانیه‌وه باشتره بۆ خۆتانی ببه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر منه‌تی ئه‌وه‌مان به سه‌ردا ئه‌که‌ن چه‌ند قانونێکتان بۆ رێکخستنی وه‌زاره‌ته یه‌کگرتوه‌کان و تازه داهێنراوه‌کان داناوه، ره‌نگه ئه‌وه شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵاوسانی بیرۆکراتی بێ به‌رهه‌می له وه‌زاره‌ته‌کان‌دا کوشنده‌تر کرد بێ.
ئه‌گه‌ر منه‌تی ئه‌وه‌مان به سه‌ردا ئه‌که‌ن هه‌مو جار، به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان کۆ بونه‌ته‌وه، بێ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی، بۆ پشتیوانی و په‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه ئاگراویه‌کانیان، له‌تورکیا و عیراق و ئیران... به‌مه ئاڵۆزی سنوره‌کانتان گرژتر کردوه.
له‌ماوه‌ی ٣ ساڵی رابوردودا زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له بودجه‌ی گشتی عیراقه‌وه هاتۆته سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جگه له داهاتی ناو کوردستان خۆی. کوردستان به درێژایی مێژوی خۆی بودجه‌ی وا گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه نه‌دیوه. بۆچی رۆژێ له رۆژان پێتان دانه‌گرت بڵێن: تاووتوێکردنی بودجه و،گوێزانه‌وه‌ی به‌شه‌کانی له که‌رتێکه‌وه بۆ که‌رتێکی تر و، ئینجا په‌سه‌ندنی جێبه‌جێکردنی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه. ئه‌م چه‌ند ملیاره کێ سه‌رفی کردوه وچۆن و له چی‌دا سه‌رف کراوه؟
له ماوه‌ی ٣ ساڵی رابوردودا گه‌نده‌ڵی به‌هه‌مو جۆره دزێوه‌کانیه‌وه له ناو وه‌زاره‌ته‌کان و دائیره‌کانیان‌دا به‌ئه‌ندازه‌ی زیاد بونی بودجه‌که زیادی کردوه. بۆچی رۆژێ له رۆژان پێتان دانه‌گرت بڵێن: فڵانه وه‌زیر یا فیساریان بانگ بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌ر کاروباری وه‌زاره‌ته‌که‌ی و، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی له سه‌ر بو به ماڵ، باوه‌ڕی لێ بسێننه‌وه‌و حه‌واڵه‌ی دادگای بکه‌ن.
له ماوه‌ی ٣ ساڵی رابوردودا چه‌ند جار خه‌م و په‌ژاره، سکاڵا و گازانده، ناڕه‌زایی و هه‌ڕه‌شه‌كانی خه‌ڵکتان برده به‌رده‌م پارله‌مانه‌که‌تان و، گفتوگۆی جدیتان له سه‌ر کرد و، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریتان دا؟
ئه‌وه بۆچی که دێنه سه‌ر خواسته تایبه‌تیه‌کانی خۆتان: زیاد کردنی موچه و ئیمتیازات، کڕینی سه‌یاره، کڕینی شوقه، وه‌رگرتنی زه‌وی، سه‌فه‌رکردن بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه... بیرتان رۆشن و چاوتان تیژ و زمانتان پاراوه، که‌چی له ئاست خواسته‌کانی خه‌ڵک‌دا گوێتان گران و له ئاست جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه پارله‌مانیه‌کانتاندا له‌شتان قورسه؟
ئێوه ئه‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی پارله‌مانی کوردستان! له به‌رده‌م پرسیارێکی مێژوییدان: له خه‌می کێ دان جگه له خۆتان؟
لە ماڵپەڕی سبەی وەرگیراوە !
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||