ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ بەیاننامەیەك بڵاو دەکاتەوە

 

 

لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پشتگری سەربەخۆیی و مافی دیاری کردنی چارەنووسی هەریمی باشووری کوردستان کرا

 

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ ٢٦ی ئەیلول (سپتامبەر)ی ٢٠١٧، لە شۆرای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

 بەیاننامەیەک بۆ پشتگری گشتپرسی سەربەخۆیی و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کوردستان لە عێراق، خواێندرایەوە و داوای

 بە فەرمی ناسین و پشتگری سەربەخۆیی هەریمی باشووری کوردستان مان کردوە.

 

 

دەقی بەیاننامەکەی  ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ:

 

جەنابی سەرۆک،


من دەمهەوێ سەرنجی ئێوە بۆ لای مافی دیاریکردنی چارەنووسی کوردەکان لە عێراق ڕابکێشم.

دوێنێ کوردەکان لە عێراق، لە ڕێگای گشتپرسییەکەوە، دەنگیان بۆ سەربەخۆیی خۆیان داوە. ئەو بڕیارە ئاکامی دەیانساڵ گۆشار و

 پێشێلکارییەکانی ‌حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقە.

 

کوردەکانی دەیان ساڵ شەڕ و جینۆساید و هەر وەها سزای ئابوورییان بە سەر دا سەپێندراوە. لە کاتی شەڕی داعشدا، ئەرتەشی عێراق

 لە بەرامبەر هێرشێکی ئەو گرووپەدا هەڵهاتن و ناوچە کوردستانییەکانیان بە بێ پاراستن هێشتەوە. هەر وەها ‌حکوومەتی ناوەندیی

 بەغدا، بەشە بوودجەی کوردستانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بڕیوە.

سەرەڕای بڕانی بوودجە، هەریم پێشوازی زیاتر لە ١،٤٠٠،٠٠٠ پەنابەر و هەڵاتووی عێراقی و سوری، بە کەمایەتییە نەتەوەیی و

 ئایینەکانیشەوە، کردوە. درێژەی ئەو بارودۆخە، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەریمی ئۆتۆنۆمی کوردستانی عێراقی بەرەو بڕیارێکی

 مێژوویی برد و ئەوان پێداگرییان لە سەر ویستی خۆیان بۆ ئەنجامی گشتپرسییەک لە سەر سەربەخۆیی کوردستان کرد.

 

ئەوڕۆ کوردەکان لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە و بە پێ مافە نێۆنەتەوەییەکان، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک پڕیارنامەی

 پەسند کراوی ئۆرگانە جۆربە جۆرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلان، بە دوای مافەکانیان دا

دەگەڕێن.

 


حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکان نەیانتوانی کوردەکان لە نێۆ سیستمی سیاسی عێراقدا بگۆنجێنن. ئێستا کە کوردەکان لە ڕێگای

 ئاشتیخوازانەوە داواکانی خۆیان دەردەبڕن، لە لایەن هێندێک وڵاتی دراوسێیەوە کە خۆیان بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ ناسراون،

هەڕەشەیان لێ دەکرێ.

 

لە کۆتاییدا، ڕێکخراوەکەمان بانگ لە هەموو وڵاتانی ئەندامی شۆرای مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی دەکا کە پشتگری مافە

یاساییەکان و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کورد لە عێراق بکەن.

 

سوپاستان دەکەم

 

دەقی بەیاننامەکە بەڤیدیۆ

 

https://www.youtube.com/watch?v=Ch3MNQZBFjs&feature=youtu.be

 

 



 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved