| ||
|
||
نه‌وه‌ی نوێ داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نەوەی نوێ
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیدانه‌ی هه‌وڵه تێكده‌رانه‌كانی به‌شێك له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات دژ به خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید و سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران.
لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه گیان و سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌منی و سیاسی شاری سلێمانی یه و پێویسته پارێزگاری سلێمانی بێده‌نگ نه‌بێت له‌م پێشێلكاریانه وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می پارێزگای سلێمانی كۆنترۆڵی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه بكات كه له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسییه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
بۆیه ئێمه له نه‌وه‌ی نوێ رێگه ناده‌ین جارێكی تر له‌رێگه‌ی ده‌ستگیركردن و چاوسوركدرنه‌وه‌وه كۆتای به‌م شۆرشه مه‌ده‌نییه بێنن.
ئێمه له ئێستادا ته‌واوی ناوه‌نده جیهانیه‌كانمان له‌م هه‌وڵه تێكده‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات و كاره نایاساییانه ئاگادار كردۆته‌وه و به‌رده‌وامیش ئه‌بین تا ئه‌وكاته‌ی ته‌واوی ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد ده‌كرێن.
بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ین به هێزه ده‌سه‌ڵاتدارنه‌كانی سلێمانی خۆیان به‌دور بگرن له توره‌ی و رقی جه‌ماوه‌ر چونكه به‌رده‌وامی ده‌ستگیركردنه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر وره‌ی پۆلاینی ئێمه نابێت به‌ڵكو ته‌مه‌نی ئه‌وان له كۆتایی نیزك ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین كه برژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان به‌شێوه‌ی ئاشتیانه و به‌رده‌وام بن تا ئه‌وكاته‌ی چۆك به‌م گروپه بچوكه داده‌ده‌ین كه ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره و قوتی خه‌ڵكیدا گرتووه و تاكه شتێك به‌ده‌ستیانه‌وه مابێت ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كداره.
داواش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كه‌ین كه نه‌چنه ژێر باری هیچ فشارێك و ملنه‌ده‌ن بۆ بریاری به‌رپرسه‌كانیان، ئه‌و به‌رپرسه ترسنۆكانه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كان به ته‌نیا به‌جێیان هێشتن.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ١٩/١٢/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||