رێكخراوه‌كانی ژنان ناره‌زایی ده‌رده‌برن به‌رامبه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌لبه‌ستراو بۆ ژنێك
تۆڕٍی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵێك له‌كه‌سایه‌تی‌و چه‌ند ژنه په‌رله‌مانتارێكی ئێستا‌و خولی پێشوو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكارن سزای ئه‌نجامده‌ران‌و به‌شداربووانی ئه‌و گرته سێكسییه هه‌ڵبه‌ستراوه بدرێت كه له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی كوردستاندا به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی ژنه كادیرێك له‌لایه‌ن گروپێكی نا به‌رپرسیاره‌وه كراوه‌و دواتر له‌ڕێگای مۆبایله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌ناوی سایتی ئاوێنه‌وه داوای لێبووردن له‌بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه به‌ڕێزه ده‌كه‌ین كه له‌هه‌واڵه‌كه‌ی پێشووماندا هه‌ندێك هه‌ڵه هاتبوو كه وردبینی تێدا نه‌كرابوو.
به‌یاننامه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه‌و ئاڕاسته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ كراوه‌و تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له‌دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991و له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ژنان شانبه‌شانی پیاوان له‌بواری سیاسی‌و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تردا چالاكانه‌تر هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕ، له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی باشیان ناوه‌و كاری ناوازه‌یان پێشكه‌شكردووه‌و هه‌میشه خه‌مخۆری دۆزی ره‌وای ژنان بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاسا‌و بڕیار هه‌یه كه پارێزگاری له‌مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن، رۆژانه ده‌بینین‌و ده‌بیستین كه رووبه‌ڕووی جۆره‌ها شێوازی توندوتیژی ده‌بنه‌وه له كوشتن‌و ناوزڕان‌و مامه‌ڵه‌ی نا مرۆڤانه‌ی تر.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه "به‌داخه‌وه له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7دا كادرێكی ژنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن گروپێكی نا به‌رپرسیاره‌وه له‌به‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی گرته‌یه‌كی سێكسی دروستكراو ده‌خه‌نه‌پاڵ ئه‌م ژنه‌و له‌ڕێگای مۆبایله‌وه له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ده‌روون‌و هه‌ڵوێستی ئه‌م ژنه ده‌كه‌وێته‌وه‌و جارێكی‌تر ژنان گومان ده‌كه‌ن كه سیاسه‌تمه‌دارانی كورد بوار بڕه‌خسێنن بۆ ژنان كه رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕن له‌بواری سیاسی‌دا".
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا ئه‌وان وه‌كو تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه "ئه‌نجامده‌ران‌و به‌شداربووانی ئه‌م تاوانه بدرێنه دادگا‌و سزای عادیلانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها داواكاری گشتی رۆڵی به‌رپرسیارانه‌ی خۆی بینێت له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ژنان ده‌كرێت، پارته سیاسییه‌كانیش چیتر پاڵپشتی تاوانباران نه‌كه‌ن له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره تاوانانه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌دی اعتیباریش بۆ ئه‌و ژنه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی‌و مه‌عنه‌وی بۆی".
له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌دا ناوی 56 رێكخراو هاتووه.
|