|
| ||
|
|
||
|
نالی شاعیر
شاعیری مه‌زن مه‌لا خدری كوڕی ئه‌حمه‌د شاوه‌یسی ئاڵیبه‌گی میكایڵی/ جاف ناسراو به نالی (له‌دایكبووی گوندی خاك و خۆڵی سه‌ر به شاره‌زوور ساڵی 1800)، ئه‌ستێره گه‌شه‌ی به‌ره‌به‌یانی شیعری كلاسیكیی كوردییه، شۆڕه سواری بێهاوتای مه‌یدانی غهزهلیاته، هه‌میسان ئه‌م زاته له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌دا، سالم و كوردی، بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌ی شیعری بابانین و به سێكوچكه‌ی شیعری بابان ناسراون . نالی یه‌كه‌م كه‌س بووه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، واته له‌دوا قۆناغه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی میرنشیینی بابان‌دا، زمانی كوردیی سۆرانیی (واته كرمانجی خواروو) كرده زمانی شیعر و ئه‌ده‌ب و، سه‌لماندی كه ئه‌م زمانه به‌ڕاستی زمانی شیرینی شیعر و ئه‌ده‌ب و داهێنانه. نالی پاش ئه‌وه‌ی قۆناغێكی زێڕینی له سلێمانیدا به‌سه‌ر برد، چووه حه‌ج و له‌وێوه گه‌ڕایه‌وه شام، ئه‌وجا به خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان نامه شیعرییه نایابه‌كه‌ی بۆ سالم - ی هاوڕێی نارد، ئه‌میش به نامه‌یه‌كی شیعری (دیسان جوان و قه‌شه‌نگ) وه‌ڵامی نالیی دایه‌وه و ئامۆژگاریی كرد كه نه‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه باری وڵات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركدا سه‌خت و ناهه‌مواربووه. ئیدی نالی به‌ناچاری به‌ره‌و ئه‌سته‌مبووڵ ده‌ڕوات و له‌وێ جێگیر ده‌بێت و دوایی له ساڵی 1856دا یان پاشتر (مێژووی وه‌فاته‌كه‌ی مشتومڕی له‌سه‌ره) كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له‌وێ ده‌نێژرێت، ئه‌مه‌ش پێشه‌كیی نامه شیعرییه‌كه‌یه‌تی كه باسمان كرد: |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||