| ||
|
||
مستەفا مەولودی: هیچ شاندێكی پارتی و یه‌كێتی بۆ گەیاندنی هۆشداری ئێران نەهاتووەتە لامان
ناوەندی هەواڵ
مستەفا مەولودی، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی وتەکانی نازم دەباغ نوێنەری حوکمەتی هەرێم له تاران دەداتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ساڵی ٢٠١٨ هیچ وەفدێکی حوکمی یا حزبی لەهەرێمی کوردستان سەردانی نەکردون یاخود پەیامیان بۆ نەناردون بڵێن ئێران بەنیازی گورزی کوشندەیە بۆ سەرتان.
مستەفا مەولودی، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان کە حزبەکەی زۆرترین زیانی گیانی و مادی بەرکەوت خۆی یەکێک بوو لە بریندارەکانی هێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانیان لە قەزای کۆیە، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "لەگەڵ ئەوەی ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌ناوچه‌كه و عیراق ئاماده‌یی هه‌یه، بۆ وه‌رگرتنی زانیاریش له‌سه‌ر ئێمه ئەوان به هۆکاری ئاماده‌ییان له‌ناوچه‌كه، بونی ده‌زگای جاسوسی هه‌روه‌ها سود وه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه وەرگرتووه كه ئێمه له‌و رۆژه‌دا كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا دەبێت ئێمه دابنیشین لێكۆڵینەوه له‌وە بكه‌ین ئێران چۆن زانی له رۆژی شه‌ممه ئێمه كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا گرنگمان هه‌یه؟".
سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی لەسەر ئه‌وەی زانیاری‌یان لەناو حزبە کوردییەکانەوە پێدەگات، مسته‌فای مه‌ولودی له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا ئێران به‌هه‌موو رێگایه‌ك هه‌وڵده‌دات جاسوس له هه‌موو شوێنه‌كان دابنێت، توانایەكی فراوانی له‌و روه‌وه هه‌یە ره‌نگه له‌ناو حزبه‌كانیشدا سیخوڕی هه‌بێت، به‌ڵام قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه كه حزبه كوردییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌گومان بكات و دووبه‌ره‌كی بنێته‌وه، ده‌بێت ئێمه زۆر ئاگاداری ئەو مەبەستەی ئێران بین".
له هێرش موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای كۆیه جگە لەچه‌ندین قوربانی تر نۆ سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه گیانیان له‌ده‌ستدا كه سیانیان ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه( حیزبی دیموکراتی کوردستان) بوون.
مه‌ولودی وتی: "ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه ئێران هێرشی واده‌كات و سه‌ركرده‌ی ئه‌وان له‌ناو ده‌بات، هاوكات مستەفا مەولودی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه ئه‌وانیش ره‌خنه‌یان له خۆیان هه‌یه له‌و رووه‌وه وتی: "ده‌بێت ئێمه ڕه‌خنه له‌خۆمان بگرین كه ئێمه دوژمنێكی وه‌ك ئێرانمان هه‌یه بۆچی كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا فراوان ده‌كه‌ین؟ یا بۆچی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی زانیاری ده‌كه‌ین؟ بۆیه پێویسته زیاتر ئاگاداربین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كی بچوكین توانا‌مان سنورداره له‌به‌رامبه‌ردا دوژمنه‌كه‌مان توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه نابێت زۆر خۆمان سه‌ر كۆنه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه بڵێم ئێمه‌ش عه‌یبمان نه‌بووه زۆر ئاساییه ڕه‌خنه‌ش له‌خۆمان بگرین، وه‌ك وتم ئێمه ده‌بێت دابنیشین و بزانین هه‌ڵه و كه‌موكوڕی خۆمان له‌كوێدابووه؟ ئایا"خوانه‌خواسته" كه‌سێك لەناو ئێمه‌دا هه‌بوه كه‌مته‌رخه‌م یا هه‌ر ڕوویه‌كی تر؟ ئه‌و كات وه‌ك حیزب به‌دواداچوون و كاری خۆمان بكه‌ین".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و رووداوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حزبه كوردییه ئێرانیه‌كان بیر له‌یه‌كگرتن و كاری هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه؟ سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان وتی: "ئێمه ده‌مێكه هه‌ستمان به‌و كه‌موكوڕیی و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی خۆمان كردووه ئه‌م كاره‌ساته‌ش وا پێویست ده‌كات كه هەموو لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه دابنیشین و بیر له‌كاری هاوبه‌ش بكه‌ینه‌وه".
پێشتر نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی موشەک بارانکردنی بارەگای سەرەکی (حدک) لە قەزای کۆیە، به ده‌نگی ئه‌مریكای وتبوو، "مانگ و نیوێك پێش موشەک بارانکردنی بنکەو بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی-ئێران(حدکا) لە قەزای کۆیە لە رێگای شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتیەوە لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران ئاگادارکراونەتەوە کە ئێڕان بەنیازە گورزی کوشندەیان لێبدات بەڵام ئەو لایەنە کوردییانە گوێیان نەگرتووە و لەو رۆژەدا ئەو کۆبونەوەیەیان (پلنیۆم)ی حزبیان ئەنجامداوه".
به‌ڵام مسته‌فای مه‌ولودی ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ وه‌فدێكی حكومی و حزبی له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨ سه‌ردانی كردبێتن، له‌و رووه‌وه وتی: "هیچ وه‌فدێكی فه‌رمی حوكمه‌تی هه‌رێم یا لایه‌نێكی سیاسی نه‌هاتوه‌ته لامان قسەی وابكات و له‌هه‌موو شه‌ش مانگی ساڵی١٣٧٩ كه شه‌ش مانگی رۆیشتوه، هیچ وه‌فد و لایه‌نێك نەهاتوو بۆ لای حزبی دیموكرات په‌یامێكی وا بگه‌یه‌نێت پێمان، بەڵام ئێمه سێ ساڵه گوێمان له‌و قسانه‌ی ئێران بووه به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مامۆستا نازم ده‌ڵێت، نه‌خێر شتی وانه‌بووه ئێران په‌یام به‌لایه‌نێكی سیاسی یاحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگه‌یه‌نێت به‌هیچ جۆرێك په‌یامی وامان پێ نه‌گه‌یشتووه و كه‌س سه‌ردانی نه‌كردوین بڵێن ئه‌گەر واز له‌و چالاكیانه نه‌هێنن ئه‌وا ئێران موشه‌ك بارانتان ده‌كات، ئنجا ئه‌گه‌ر بڕیار بێت گوێ له‌پەیامی ئێران بگرن، ئێران سبه‌ی په‌یامی تر ده‌دات ئه‌و ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وەی رزگاری كورد نه‌مێنێ، ره‌خنه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی به ئێران ناڵێن چۆن سه‌روه‌ری خاكی عیراق ده‌به‌زێنی به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بیبەزێنیت له‌كاتێكدا شه‌ڕت له‌گه‌ڵ عیراق نیه؟!".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا نازم ده‌باغ ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانی ئێران گرتبوو كه چالاكیه‌كان له ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌و چەند پاسدارێكی ئێرانیان كوشتووه، به‌پێی وته‌ی ده‌باغ ئه‌مەش ئێرانی توڕه كردبوو.
به‌ڵام مسته‌فای مه‌ولودی ڕه‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "وه‌ك حزبی دیموكراتی کوردستان میدیای فه‌رمیمان كورد كه‌ناڵه، یه‌ك چالاكیمان تێدا بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه و به‌هیچ جۆرێك شتی وانه‌بووه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن ئێران گورزی دیكه‌یان لێ بوه‌شێنێت؟ مه‌ولودی وتی: "هه‌تا خه‌باتی كوردان به‌رده‌وام بێت، به‌دوری نازانم ئێران چۆن له رابردوو چه‌ندین جار هێرشی كردوه‌ته سه‌رمان ئه‌مجاره‌ش دوباره‌ی بكاته‌وه چ بۆ سه‌ر حزبی دیموكراتی كوردستان چ بۆ سه‌ر حزبه كوردییه‌كانی تر، به‌ڵام ئێمه كۆڵ ناده‌ین له‌خه‌بت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دیارنه‌مانی چه‌ند ئه‌ندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌دوای ڕوداوه‌كه؟ سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان وتی: "نه پێش رووداوه‌كه نه‌دوای رووداوه‌كه هیچ كه‌سمان وازی له‌پێشمه‌رگایه‌تی نه‌هێناوه كه‌سیش ون نه‌بووه، ته‌نها دوو پشمه‌رگه‌مان دیارنه‌مابوون ئه‌ویش ده‌ركه‌وت كه‌وتونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی بینا رووخاوه‌كه و شه‌هید ببون، بۆیە ئێستا شه‌هیده‌كانمان دیاره وه كه‌سیشمان نه ون بووه نه وازی له‌پێشمه‌رگایه‌تی هێناوه".
مسته‌فای مه‌ولودی ستایشی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی نه‌خۆشخانه‌كان و كارمه‌نده‌كانی ته‌ندروستی كرد بۆ برینداره‌كانیان و وتی: "هه‌ڵوێستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و نه‌خۆشخانه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌كان بێ وێنه بوو."
مه‌ولودی له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشه‌وه وتی: "له‌به‌یانی حكومه‌تی هه‌رێمدا زۆرتر وا ده‌خوێنرایه‌وه كه ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كمان كردبێت له حاڵێكدا ئێران تاوانی به‌رامبه‌ر كردوین، من پێم وایه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت گله‌ییه‌ك بكه‌م ده‌بوو له‌و به‌یاننه‌دا بوترێت، ئێران مافی نیه سنور و سه‌روه‌ری عیراق ببه‌زێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌حكومیان كردووه پێمان باشبووه به‌ڵام جۆری به‌یاننه‌كه دڵخۆشکەر نەبوو، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێن نابێت ئه‌منیه‌تی ئێران بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه ئه‌وا وه‌ك حزبی دیموكرات ده‌ڵێم حه‌زده‌كه‌م ده‌ستنیشانی بكه‌ن له‌كام خاڵدا و له‌كوێدا ئێمه ئه‌منیه‌تی ئێرانمان له‌ناو خاكی عیراقه‌وه خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه؟!".
له‌دوا به‌شی قسه‌كانیدا مسته‌فای مه‌ولودی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: "ئه‌وان له باره‌گاكانیان له كۆیه ده‌مێننه‌وه به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی نوێ و جیاواز ده‌كه‌ن بۆ خۆ پاراستنی زیاتریییان له رووی ئه‌منیه‌وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن."
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||